له‌مه‌ودوا تا ڕه‌زامه‌ندی خۆتی له‌سه‌ر نه‌بێت، هیچ كه‌سێك ناتوانێت وێنه‌ی تۆ له پرۆفایلی خۆی یان له ئه‌كاونتی فه‌یك له فه‌یسبووك دابنێت، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی تر به ته‌واوه‌تی بۆ هه‌موو به‌كارهێنانی چالاك ده‌كات.
كۆمپانیای به‌ناوبانگی فه‌یسبووك، له نوێترین تازه‌گه‌ری پرۆگرامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك وێنه‌ی خۆی له فه‌یسبووك دابنێت، له شوێنی تۆماركردنی زانیارییه كه‌سییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه، پێكسڵی وێنه‌كه داخڵ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ر كه‌سێك ویستی ئه‌و وێنه‌یه‌ی تۆ له شوێنێكی تر و له ئه‌كاونتێكی تر دابنێت، ئه‌وا بێگومان فه‌یسبووك ڕێگری ده‌كات و ئاگادارت ده‌كاته‌وه، هه‌ر كاتێك خۆت ڕه‌زامه‌ندیت له‌سه‌ری بوو، ئینجا ده‌توانن بڵاوی بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م نوێكارییه‌ی فه‌یسبووك له ڕێی سیتینگی ئه‌و پرۆگرامه‌وه دیاری ده‌كرێت ده‌ته‌وێت سانسۆر له‌سه‌ر وێنه‌كانت دابنرێت یان نا، به‌ڵام له‌وانه‌یه فه‌یسبووك بیكاته شتێكی گشتی و بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌و شێوه‌یه بێت، چونكه ڕێی تێده‌چێت كه‌سێك تووشی كێشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی بێت و ئه‌م ئاگای له‌و نوێكارییه نه‌بووبێت.
فه‌یسبووك ئاشكرای كرد، له نزیكترین كاتدا ئه‌م نوێكارییه له كه‌نه‌دا و وڵاته ئه‌وروپییه‌كان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دواتریش به گشتی له هه‌موو وڵاتاندا بڵاو ده‌بێته‌وه.