پەروەردە: سێ‌ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

:: PM:06:54:23/12/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر خشتەی ڕۆژانی پشووی بڵاو دەكاتەوە و سێ‌ ڕۆژی وەك پشوو دیاری كردووە و مامۆستایەكیش دەڵێت، پشووی ئەو ڕۆژانە ڕەنگە زیان بێت، بەڵام حكوومەت دیاری كردووە.

ئەمڕۆ شەموو 23ـی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە هەواڵێكی هاتووە، سەبارەت بە پشووەكانی سەری ساڵ سێ رۆژ پشووی فەرمی دەبێت و حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەڕۆژانی تەنیا رۆژانی 24 و 25ـی ئەیلوول و یەكی كانوونی دووەمی پشووی فەرمی دەبێت.

لە بەشێكی هەواڵەكە هاتووە بە پشت بەستن بە گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ڕای گەیاندووە، بەبۆنەی جەژنی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسای مەسیحەوە و رۆژی دووشەم 25ی 12 ڕۆژی یەكشەممەش 24/12/2017 دەبێتە پشوو، ڕۆژی سێشەمیش 26/12/2017 دەوامی فەرمییە.

فەرهاد ساڵح یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی قەندیل بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پشووەكان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە ئێستە قوتابیان لە كاتی تاقیكردنەوە نزیكن و بەشێكییان لە تاقیكرنەوەن بۆیە زیانیشی هەیە و سوودیشی هەیە.

ئەو مامۆستایە زیاتر گوتی، هیوادارین لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەكانی كۆرسی پشوو نەبێت بۆ ئەوەی قوتابیان تووشی دڵەڕاوكێ‌ نەبن.

لە هەرێمی كوردستان ساڵنامەی پشوو دیاری كراوە و بەشێكی زۆری دەكەوێتە ناو تاقیكردنەوەی قوتابیان و بەشێكیشیان خولە پشووەكان چوونە پێش و پاشی هەیە.



وشە - رامیار جەواد