پاككردنەوەی گورچیلەكان كارێكی سەخت نییە و زۆر گرنگ و پێویستە بۆ جەستەی مرۆڤ، تا ئێستە دەرمانێك و شتێكی دیاریی كراو بوونی نییە تایبەت بێ بە پاككردنەوەی گورچیلەكان، بەڵام هەوڵدان بۆ ئامادەكردنی ئەو خواردنەوە و گیراوانەی كە وەكو پاككرەوەیەك بەكار دەهێنرێت، یارمەتیدەرێكی بەهێز دەبێ، تا گورچیلە پاك ببێتەوە و لە دەست ئازار و ناڕەحەتی گورچیلە ڕزگارتان ببێت.
گورچیلەكان دوو ئەندامی گرنگن كە تەندروستی لەش بە باشی دەهێڵنەوە، بە بوونی كێشە لە گورچیەكان مرۆڤ تووشی چەندان كێشەی تەندروستی دەبێتەوە، وەك، هەوكردنی كۆئەندامی میز، دروستبوونی بەردی گورچیلە كە ئازارێكی زۆر دروست دەكات، كۆبوونەوەی ژەهر و پاشماوە كیمیایییەكانی هەرس كردن لە جەستە و نەكردنە دەرەوەیان، ئەمانەیش گرفتی گەورەن و مرۆڤ بە تەواوی ناڕەحەت دەكەن.
ئاوی كەرەووز بۆ چەندان سەدەیە، وەكو چارەسەرێكی پزیشكی بەكارهێنراوە، یەكێكە لە گژوگیا گرنگەكان، چەندان ڤیتامین و كانزای گرنگی تێدایە و دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی دوو پێكهاتەی خۆراكی گرنگ كە بۆ رێگری كردن لە زۆر نەخۆشی گرنگن وەكو ڤیتامین C لەگەڵ ڤیتامین A كە هەردووكیان دژە ئۆكسیدێكی بەهێزن و ڕەگە ئازادەكان لەناو دەبەن و ڕۆڵیان لە زۆر كێشەی تەندروستیدا هەیە وەكو رەقبوونی دەمارەكانی خوێن، شەكرە، ریخۆڵە گەورە، شێرپەنجە، هەناسەتەنگی.
گورچیلەكانت بە ئاوی كەرەوز پاك بكەرەوە
لە ڕێی ئاوی كەرەووز و ئەو پێكهاتانەی خوارەوە، گیراوەیەك دروست بكەن، تا بە تەواوی ژەهری لەش لەناو بچێ و گورچیەكان پاك ببنەوە و بەردی گورچیلەیش ڕادەماڵێت.
پێكهاتەكانی :
ئاوی نیو لیمۆی گوشراو.
دوو كەوچك هەنگوینی سروشتی.
كوپێك ئاوی پاكی پاڵێوراو.
دەسكێك كەرەووز.
كەرەووزەكە بشۆرەوە و دواتر بە پارچەی گەورە بیبڕە لەناو ئاوەكەدا بۆ 10 خولەك بیكوڵێنە و پاشان ساردی بكەنەوە، ئنجا هەنگوین و لیمۆی تێ بكەن، تا تامی خۆشتر بێ،پاشان بیكەنە دەفرێكەوە بە تەواوی داخراو بێ و هەوای تێ نەچێت، ئەگەر ڕۆژانە یەك یان دوو كوپ لەم گیراوەیە لە ڕۆژێكدا بخۆنەوە، ئەوا لە ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام بوون لەسەر خواردنەوەی، بە تەواوی گورچیلەكان پاك دەكات و ڕمل و بەرد ڕادەماڵێ و ژەهری لەشیش لەناو دەبات.