سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێ
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و سبەی مووچەی چەند وەزارەتێكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، تێیدا هاتووە، كە ڕۆژی سێشەم بەرواری 26/12/2017، مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی پەروەردە.
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
بەهۆی تەنگژەی دارایی و كەمبوونەوەی داهاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی هێرشی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و داگیركردنی بیرە نەوتەكان ئەم مانگە دواكەوتنی مووچە دواكەوت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئەگەر نەتوانین مووچە بدەین بە ئاشكرا ڕای دەگەیەنین و شەفاف دەبین.
وشە -
سهرخێڵ هاشم