سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت

:: PM:08:52:26/12/2017 ‌
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و سبەی مووچەی چەند وەزارەتێكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە و تیایدا هاتووە، رۆژی چوارشەم بەرواری 27/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:

- وەزارەتی ناوخۆ.
- وەزارەتی تەندروستی.
- دەزگەی مین.

بەهۆی تەنگژەی دارایی و كەمبوونەوەی داهاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی هێرشی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و داگیركردنی بیرە نەوتەكان، ئەم مانگە دواكەوتنی مووچە دواكەوت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئەگەر نەتوانین مووچە بدەین بە ئاشكرا ڕای دەگەیەنین و شەفاف دەبین.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم