نوڕا فڕانشینی هاندەری سەرسەختی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی وێنەیەكی گەورەی ئەو یاریزانەی لەسەر پشتی بە تاتۆ نەخشاندووە.
وێنەكەی میسی گوزارشت لە لەدەستدانی مۆندیالی 2014ی بەڕازیل دەكات و تێیدا دەردەكەوێت فرمێسك دەڕێژێ بەهۆی ئەوەی لە یاریی كۆتادا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دۆڕان.
نوڕا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئاس) ئاماژە بەوە دەكات تا سەر ئێسقان میسی خۆش دەوێت و ئاواتیشی ئەوەیە چاوی پێ بكەوێ و بۆ ماوەی دەقەیەك لە باوەشی بگرێ.
نوڕا دەڵێت میسیم وەك كوڕەكەم خۆش دەوێ و هاندەرێكی سەرسەختی ئەوم، هەروەها داواشی لێ كرد رازی بێت چاوی پێی بكەوێ و بۆ ماوەیەك لە باوەشی بگرێ.