رۆناڵدۆ: باڵۆن دۆڕ شایستەی من نییە و بیدەن بە میسی

:: PM:12:12:28/12/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی جەختی كردووەتەوە شایستەی وەرگرتنی پێنجەمین خەڵاتی باڵۆن دۆڕی باشترین یاریزانی 2017ی جیهان نەبووە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا لەلایەن كۆواری (فڕانس فوتباڵ)ی فڕەنسی پێی درا.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: دوای یاریی كلاسیكۆ، رۆناڵدۆ لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان بە هاوڕێكانی گوتووە ئەمساڵ شایستەی خەڵاتی تۆپی زێڕین نەبووە و بەڵكو میسی شایستەی بردنەوەی خەڵاتەكە بووە بەهۆی ئەوەی ئاستێكی ناوازەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پێشكەش كردبوو و جگە لەوەش بە ئاستبەرزی خۆی سەركەوتنی لە یاریی كلاسیكۆ بۆ یانەكەی بەدەستهێنا.

رۆناڵدۆ پەیوەندی بە بەڕێوەبەری كۆواری فڕانس فوتباڵ كردووە و پێی گوتووە: هەڵەتان کردووە منتان بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان كردووە، بەڵکو دووبارە یاریزانی هەسارەكەی تر هاتووەتەوە و ئەو ئەمساڵ باشترین یاریزانی جیهان بووە، بۆیە باشترین دادپەروەری ئەوەیە خەڵاتەكە بگەڕێنمەوە، چونكە شایستەی من نییە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا ماڵباتەكەی و هاوڕێ مەغریبییەكەی بەدر هاری داوایان لە رۆناڵدۆ كردبوو بەخێرایی بڕیار نەدات و دووبارە بیر لە بڕیارەكەی بكاتەوە، بەڵام رۆناڵدۆ پێداگیری كردبوو و بڕیاری كۆتایی لەبارەی خەڵاتی تۆپی زێڕین داوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ كۆواری فڕانس فوتباڵ تا بیدەن بە میسی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م