به‌گوێره‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به واژووی د. مه‌هدی موحسین عه‌لاق له شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2016، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به نووسراوی ژماره (ق/2/1/71/42) ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق كردووه و تێیدا داوا ده‌كات به پشتبه‌ستن به‌و زانیاری و هه‌واڵه‌ی پێیان گه‌یشتووه له 26 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2016، رێوشوێنی پێویست به‌گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان، بگرنه‌به‌ر.
له دیكۆمێنتێكدا كه هاوپێچی نووسراوه‌كه كراوه و "وشه" ده‌قه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه كه به‌مدواییه نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، كاری ڕژدیان كرد به ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی له پرۆسه‌كانی به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان و پاره‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتنی ئاواره‌كان و لیژنه ڕاسپێردراوهكانی وه‌زاره‌تی كۆچ بۆ كڕینی هاوكاری و پێویستییه‌كان. بۆیه پێویسته هه‌موومان دژی گه‌نده‌ڵییه‌كانی جاسم محه‌مه‌د (ده‌رباز محه‌مه‌د) وه‌زیری كۆچبه‌ران و گه‌نده‌ڵكارانی وه‌زاره‌ته‌كه، جاسم عه‌تییه بریكاری وه‌زاره‌ت به شێوه‌ی كاتی، نیزام عه‌لی كاكا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی، زیا سه‌لال زه‌وبه‌عی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی لقه‌كانی وه‌زاره‌ت به به‌ڵگه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: كڕینی راسته‌وخۆ و سوودوه‌رگرتن له به‌ده‌ركردنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كڕینه‌كه له جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كانی گرێبه‌ستی ساڵانی 2015 و 2016 كه له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانی ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتنی پێشوو، لیژنه‌ی باڵا ڕاده‌ستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران كراوه، به‌ڵام لیژنه‌كه سه‌رپێچییان كردووه له بڕیاره‌كان و به‌گوێره‌ی میزاجی وه‌زیر بڕیار ده‌ركراوه و جێبه‌جێ كراون و لیژنه‌ی كڕین دانراون، خۆی بڕیاری ده‌ركردووه و جێبه‌جێشی كردووه و لیژنه‌كانی كڕینی راسپاردووه ته‌نده‌ری بێنن بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌بێ هیچ گرێبه‌ستێك یان رێكخستنی كه‌مكردنه‌وه (موناقه‌سه)، یا داواكاری راسته‌وخۆ كه ئه‌وه‌یش كاره‌ساتێكه و پێشتر له عێراق شتی وا ڕووی نه‌داوه.
جیا له‌وه‌یش راسپاردنی لیژنه‌كانی كڕین كه هه‌موویان نه‌چوونه‌ته بازاڕ، به‌ڵكو وه‌زیر كۆمه‌ڵێك بازرگان و به‌ڵێنده‌ری هێناوه كه پرۆسه‌ی كڕین راسته‌وخۆ له رێی ئه‌وانه‌وه بووه و كاری لیژنه‌كانیش ته‌نیا واژووكردن بووه له‌ناو وه‌زاره‌ت، به‌بێ هێنانی نرخی گونجاو له كۆمپانیاكانی تر به‌مه‌به‌ستی كڕینی هه‌زاران سه‌به‌ته‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی پاككه‌ره‌وه و خێوه‌ت و ئامێری كاره‌بایی و فێنككه‌ره‌وه و تانكی ئاو و ته‌رمۆز و ڕایه‌خ و به‌تانی.
گه‌نده‌ڵییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌ندامانی لیژنه‌كان له‌لایه‌ن نیزام عه‌لی كاكا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی وه‌زاره‌ت، هاتوونه‌ته راسپاردن بۆ واژووكردن له‌سه‌ر پسووله‌ی كڕینی ساخته كرا‌و، واته واژوو و مۆر و ته‌نانه‌ت فۆڕمی كۆمپانیاكه ساخته‌یه و كۆپییه‌كان فۆتۆشۆپن و به فه‌رمی تۆمار نه‌كراون.
دووه‌م: پسووله‌كان له دووكانی وه‌همی هێنراون، هیتریش هه‌مان به‌ڵێنده‌ره كه پسووله‌ی له نووسینگه و دووكانی وا هێناوه كه مۆر و واژوویان ساخته‌یه، بۆیه دووپاتی بكه‌نه‌وه كه ڕه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان بكرێن بۆ دڵنیابوون له‌و بابه‌ته، به‌و پێیه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا وه‌ڵام بدرێته‌وه بۆ به‌په‌له ئاشكراكردنیان و ره‌وانه‌كردنیان بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و بوار پێنه‌دانیان بۆ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیان و پێوه‌ندیكردن به په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه نه‌كردن له‌گه‌ڵیان.
سێیه‌م: وه‌زیری كۆچ هه‌ستاوه به راسپاردنی فه‌رمانبه‌رانی بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل بایی ملیاران، له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره و عمووله‌ی سه‌دان هه‌زار دۆلار و ره‌زامه‌ندی به پێدانی پۆستی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به وه‌كاله‌ت تا ماوه‌ی بوونیان له لیژنه‌ی كڕین، به‌ڵگه‌ش بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمانه‌كان كه هاوپێچ ناوی كارمه‌نده‌كانیشی تێدایه و دوای ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌كانیش ڕاسته‌وخۆ له پۆسته‌كان دوور خراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه به‌شێكی كه‌مه له گه‌نده‌ڵیی دارایی و كارگێڕی و به‌كارهێنانی پۆست له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، جیا له‌وه دۆسیه‌ی تریش هه‌ن پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه‌یه له شوێنی تر وه‌ك ژووری كرده‌وه‌گه‌لی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی لقه‌كانی وه‌زاره‌ت كه زیا شه‌لال زه‌وبه‌عی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، هه‌روه‌ها پاره‌ی خه‌رجكراو و دزراو له هه‌رێم بۆ ساڵی 2016 كه هه‌موو مانگێك بودجه‌یه‌كی دیاریكراو خه‌رج كراوه و بڕێكی بۆ وه‌زیر بووه به ناوی عمووله گل دراوه‌ته‌وه له ژووری به‌هاناوه‌چوون له هه‌رێمی كوردستان.
له نووسراوێكی تر له 10ی نیسان/ئه‌پریلی 2017 بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا له رێی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ناوی "ئاگه‌داركردنه‌وه" هاتووه‌ته ناردن، بریتییه له راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كان و تیایدا هاتووه، هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست گهیشتووتان بۆ ده‌خه‌ینه روو به هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوی ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران/فه‌رمانگه‌ی یاسایی به ژماره ق/2/1/42/2976 له شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2016، تایبه‌ت به حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی له كاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران كه له هه‌ریه‌ك له جاسم محه‌مه‌د جاف "دكتۆر ده‌رباز" وه‌زیری ئێسته‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران، جاسم عه‌تییه بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ، زیا سه‌لال زه‌وبه‌عی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی لقه‌كانی وه‌زاره‌ت، نیزام عه‌لی كاكا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی به دواداچوونمان كردووه و پێشێلكردنه‌كان وه‌ك ئه‌وانه‌ی خواره‌وه كورت كراونه‌ته‌وه:
1- سوودوه‌رگرتن له به‌ده‌ركردنی پێدراو بۆ لیژنه‌ی باڵای به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتنی ئاواره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له‌باره‌ی پرۆسه‌كانی كڕین له رێنوێنییه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی حكوومه‌تی، به‌بێ بوونی پێویستی كرده‌نی و له‌ناكاو و به‌بێ ڕاگه‌یاندنی گرێبه‌ست و بانگه‌شه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی پسووله‌كانی كڕین ساخته‌ن و له نووسینگه‌ی وه‌همییه‌وه هاتوون، به‌بێ بوونی لیژنه‌ی پشكنین و وه‌رگرتن، هه‌روه‌ها پێدانی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به فه‌رمانبه‌رانی راسپێردراو له لیژنه‌كانی كڕین له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره.
2- جاسم محه‌مه‌د جاف "دكتۆر ده‌رباز" وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، هه‌ستاوه به پێدانی گرێبه‌ستی كڕینی خێوه‌ت و كه‌لوپه‌لی به‌هاناوه‌چوون بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئاواره‌كان، بۆ په‌رله‌مانتارانی عێراق و لیژنه‌ی راگواستراوان و په‌رله‌مانتاران ره‌عد ده‌هله‌كی و زاهیده خاتوونی.
3- جاسم محه‌مه‌د جاف وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران هه‌ستاوه به ره‌وانه‌كردنی كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستیی چینی كه له ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی پێك هاتوون و به‌هاكه‌ی به 22 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێنرێت.
4-بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی "سالم" و نووسینگه‌ی عه‌تا جبووری له رێی ته‌رخانكردنی زۆرینه‌ی گرێبه‌سته‌كان بۆ ئه‌و له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره.
5-ئه‌نجام نه‌دانی به‌دواداچوون و یه‌كلا نه‌كردنه‌وه‌ی پێشینه‌ی پاره خهرجكراوهكان بۆ پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و كه‌ربه‌لا و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به چه‌ندان ملیار ده‌خه‌مڵێنرێت، له‌پاڵ سه‌رپێچی تر له به‌رانبه‌ر فه‌رمانبه‌رانی تری وه‌زاره‌ت.
6- به‌و پێیه‌ی ئه‌و بابه‌ته پێوه‌سته به پله تایبه‌ته‌كانه‌وه، داوا ده‌كه‌ین به چاوخشاندنه‌وه به زانیارییه‌كان و خستنه‌ڕووی بابه‌ته‌كه له به‌رده‌م جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، بۆ پێدانی رێنوێنی له‌باره‌یانه‌وه و پێشبینی دووباره پێوه‌ندیكردن به سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كان بكرێت.
پێویسته ڕاسپارده ده‌ربكرێ بۆ پێدانی ئه‌و زانیارییانه به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان، چونكه له حاڵه‌تی له ناكاو و بێ بوونی ئه‌و حاڵه‌ته‌یش كه‌لوپه‌ل به خێرایی دابه‌ش كراون، بێ ئه‌وه‌ی له كۆگه‌كانی وه‌زاره‌ت تۆمار بكرێن، ته‌نیا پسووله‌ی كڕین هێنراوه‌ته‌وه و تۆماری هاتنه ناو كۆگه و ده‌رچوونیان نییه، به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانیش بوونیان نییه له كۆگه و پاره به‌هه‌ده‌ر دراوه.
پشكنینی تاقیگه‌یی و لیژنه‌كانی پشكنین و وه‌رگرتن واژوویان له‌سه‌ر نه‌كردووه و به بۆشایی هێڵراونه‌ته‌وه و پشكنینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كوالێتی كۆنتڕۆڵیش له‌سه‌ر ته‌واوی كه‌لوپه‌له خۆراكییه‌كانی ناو سه‌له خۆراكییه‌كان نییه و زۆرینه‌ی ڕه‌های پشكنینه‌كان و داتاكان ساخته‌ن كه ماوه‌ی شیاویان بۆ خواردن له‌سه‌ر دراوه.
پرۆسه‌كانی كڕینی فێنككه‌ره‌وه‌كان یاریی به قه‌باره‌ی موبهریدهكان كراوه و ناوی به‌رهه‌مهێنه‌ریان نه‌نووسراوه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان دیار نییه، بۆیه وه‌زیر و لیژنه‌كان له‌و كاره بڕی دوو ملیار دینار له ماوه‌ی ساڵی 2016 پاره‌یان بردووه، هه‌روه‌ها خێوه‌ت و كه‌لوپه‌له‌كانی تر به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی به ملیاران دینار، به‌هۆی جیاوازیی نرخ و تایبه‌تمه‌ندی و قه‌باره و به‌رهه‌مهێنان و ئامێره كارهبایییهكانیش بێ كوالێتی كۆنتڕۆڵ و زانینی جۆره‌كه‌ی هاتوونه كڕین.
له خاڵێكی تردا هاتووه، كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی "ئه‌لسالم و نووسینگه‌ی عه‌تا ئه‌لجبووری" هه‌ن، له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی تری وه‌همی، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن به‌ناوی "ئه‌بو سالم" كه ناوی ڕاسته‌قینه‌ی عه‌لا سالم و ته‌واوی گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه كراون، به‌تایبه‌ت گرێبه‌ستی خێوه‌ت و هاوكارییه مرۆیییهكان، عمووله و پشكی لیژنه‌كان له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی كڕین دراوه كه به ملیاران هه‌ژمار ده‌كرێ، به تایبه‌ت له پرسی كڕینی كه‌ره‌ڤانه له ماڵی وه‌زیر له گه‌ڕه‌كی قادسیه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی به شه‌و واژوو له‌سه‌ر چه‌كی پاره‌كان كراوه و خه‌رج كراون.
گه‌نده‌ڵی زۆر له ناردنی كه‌لوپه‌له‌كان و كرێی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان بوونی هه‌یه، به‌ڵگه‌نامه و پسووله و داواكاری كڕین و خستنه‌ڕووی كه‌لوپه‌له‌كان ساخته كراون بۆ به‌ڵێنده‌ران له ژووری نیزام عه‌لی كاكا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی، مۆری ساخته‌یش له پسووله و به‌ڵگه‌كان دراون، به ئاماده‌بوونی كارمه‌ندان "محه‌مه‌د قوسه‌ی، محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب، یاسر عه‌بدوڕه‌حمان، كه‌سوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی" كه ئێسته خاوه‌نی سه‌دان ملیۆن دینارن و ئۆتۆمبێلی مۆدێرنن و كڕینی خانوو و زه‌وی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌یش له ژوورێك كراون كه به ژووری به‌ڵێنده‌ران ناسراوه و خه‌ڵكی تر قه‌ده‌غه كراون بچنه ژووره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه ساخته‌كانی لێ ئه‌نجام بدرێت.
ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان پێویسته وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر بكرێ، به‌ر له‌وه‌ی وه‌زیر له پۆسته‌كه‌ی نه‌مێنێ، پێویسته لێكۆڵه‌ری زیاتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و چاودێری دارایی دیاری بكرێن، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت دروست كراوه و پێوه‌ست كراوه به لیژنه‌ی باڵا و ناوی یه‌كه‌ی ژمێریاری و خه‌رجییه‌كانیان لێ نراوه، ئه‌وان پاره‌ی پرۆسه‌كانی كڕینیان دیاری ده‌كرد و هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی كڕین له 100 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بووه، ئه‌وانه‌یش به چه‌ك كاریان كردووه و هه‌فتانه به ملیاران دیناریان خه‌رج كردووه.
بڕی خه‌رجییه‌كان بۆ پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و دهۆك و سلێمانی و هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و كه‌ربه‌لا پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه و بڕه‌كه‌ی به ملیاران دیناره، به‌ڵام باس له چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی نه‌كراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵا و وه‌زیر عمووله‌ی له پارێزگاكان وه‌رگرتووه و پاره‌ی زۆری به هه‌ده‌ر داوه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه، به تایبه‌ت پاره‌ی ئه‌نبار خشته‌ی خه‌رجكردن له یه‌كه‌ی ژمێریاری بوونی هه‌یه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه جیاوازی زۆر هه‌یه.
دۆسیه‌یه‌كی تر كڕینی كه‌لوپه‌له‌ی پزیشكییه بۆ هه‌رێمی كوردستان بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر درابێ، یان كه‌لوپه‌له‌كان وه‌ك دیاری له ده‌وڵه‌تێكی تره‌وه ڕه‌وانه كراون و وه‌زیری خۆی سه‌رپشك كردووه له واژووكردنی گواستنه‌وه و دابه‌شكردنی و بڕه‌كه‌ی به 22 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێنرێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك له پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله دابه‌ش نه‌كراون، ته‌نیا خێوه‌ت و كه‌ره‌ڤانه بۆ ئه‌و پارێزگایانه هاتوونه‌ته ناردن كه بیابانن و پێویستی زۆریان به كه‌لوپه‌لی پزیشكییه، كه‌لوپه‌له‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ناردن.
له به‌شێكی تری دۆكیۆمێنتهكاندا هاتووه: به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی وه‌زاره‌ت محه‌مه‌د ساڵح بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه‌یش وای كردووه به بڕی 30 ملیار دینار پاره‌ی ئاواره‌كان به هه‌ده‌ر بدرێت، به‌شێك له كارمه‌نده‌كانی وردبینی پاره‌ی خه‌یاڵییان پێ دراوه، بۆ چاوپۆشیكردن له خه‌رجییه‌كان و چه‌ك و گرێبه‌سته گوماناوییه‌كان، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی ڕێنوێنیی و سهرپێچییهكانه، بۆیه زۆرجار كه‌لوپه‌ل كڕاوه و دابه‌ش كراون، ئینجا له كۆگه تۆمار كراون و ده‌رچوونی بۆ كراوه.
گه‌نده‌ڵیی گه‌وره له خه‌رجییه كارگێڕییه‌كانی لیژنه‌ی باڵا هه‌یه، وه‌زیر خۆی بێ ڕه‌زامه‌ندیی لیژنه و ئه‌ندامانی ده‌نگی له‌سه‌ر زۆر ماده و بڕگه داوه بۆ خه‌رجكردنی پاره، به ئامانجی پاراستنی خۆی و نووسینگه‌كه‌ی و كارمه‌نده‌كانی، جیا له‌وه‌یش له ڕێی كاروباره‌كانی بۆ كه‌مپه‌كان و پارێزگاكان ته‌نیا بۆ خۆی بڕی نۆ ملیار دیناری گل داوه‌ته‌وه.
گه‌نده‌ڵیی لیژنه‌ی ته‌كنیكی ئه‌ندازیار قه‌حتان هادی، بریتییه له گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی، وه‌زیر هاریكار بووه له‌گه‌ڵ به‌شی گرێبه‌سته‌كان "له‌میا خه‌فاجی" و لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی باڵای كه‌مپه‌كان و ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه‌كان كه قه‌حتان هادی سه‌رپه‌رشتی وه‌رگرتن و ڕاده‌ستكردنی كردووه، ئه‌مه‌یش گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی تێدایه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گرێبه‌سته‌كان و وه‌زیر.
له دۆكیۆمێنتێكی تر كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقه‌وه و عه‌لا جه‌واد عه‌بد كازم پشكنه‌ری گشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردوون و تێیدا به 21 خاڵ ئه‌نجامه‌كان خراونه‌ته ڕوو، تێیدا هاتووه، نموونه‌ی به‌شی سكاڵا و ئاگهداركردنهوهكان ژماره 1388 ب خ له شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2016 و هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی ژماره 6/1/نووسینگه/2852 له 22 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2016، پێكهاتووه له ڕاپۆرتی پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن پكشنهری گشتیی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران "عه‌باس سه‌عید عه‌بدوڵا" تایبه‌ت به بوونی پرسی گرنگ بۆ لێكۆڵینه‌وه كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون:
1. سه‌ردانی كۆگه‌كان كه ژماره‌یان چوار كۆگه‌یه و كۆگه‌ی ژماره دوو و حه‌وت و هه‌شت و 10 سه‌ر به به‌شی كۆگه‌كانی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی تایبه‌ت به كۆگه‌كردنی كه‌لوپه‌لی خۆراكی و یارمه‌تییه‌كان سه‌ربه لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتنی ماڵباته‌كان و ئاواره‌كان و بوونی كه‌لوپه‌له‌كانی به‌كارهێنراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.
2. شه‌فافی و كێبه‌ركێ له كڕینی كه‌لوپه‌له‌كانی یارمه‌تیدانی ماڵباته ئاواره‌كان، به‌تایبه‌ت له كاتی پرۆسه‌ی ڕزگاری نه‌ینه‌وا و باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
3. بابه‌تی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست، ده‌سكه‌وتنی زانیاری له بوونی سه‌رپێچی له گرێبه‌سته‌كان پێچه‌وانه‌ی ڕێنوێنیی 2015 و 2016، له ناویاندا گرێبه‌ستی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی وشكایی به ژماره 3 ع له ڕێكه‌وتی 25ی ئایار/مایۆی 2016 بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌ڤانه‌كان له توركیا (ئۆزنگان و مووش) و گواستنه‌وه‌ی بۆ پارێزگاكانی به‌غدا و دهۆك و ئه‌نبار، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری توركی پێشكه‌شی پارێزگاكانی عێراق كراون.
4. پرسی به‌خشینی پاداشتی دووباره له وه‌زاره‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ پاداشتی تری قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان.
5. پرسی بڕوانامه‌ی خوێندن و پله تایبه‌ته‌كان له ناویاندا (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی یاسایی محه‌مه‌د ساڵح مه‌حموود، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی نیزام عه‌لی كاكا).
6. پرسی وردبینی له خه‌رجییه به‌خشراوه‌كان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتنی ئاواره‌كان بۆ ساڵی 2014 و 2015 و 2016.
7. پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییانی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر.
8. پرسی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان له مه‌خموور.
9. پرسی تۆماركردنی ماڵباته‌كان له ناوچه‌ی گوێڕ.
10. پرسی چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردن و بژاردهكردن، بۆ كه‌لوپه‌له جیاجیاكان و چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنیان بۆ حاڵه‌تی فریاكه‌وتن.
11. پرسی پێدانی بڕی چوار ملیار دینار بۆ پارێزگای به‌غدا.
12. پرسی به‌ڵگه‌نامه‌كانی خه‌رجكردن.
13. بابه‌تی ناوچه‌ی كاتوون، دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان بۆ خێزانه ئاواره‌كانی گه‌ڕه‌كی یه‌رمووك و كاتوونی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌عقووبه.
14. بابه‌تی به كرێگرتنی كۆگه‌كانی شالچیه.
15. بابه‌تی ئاماده‌كارییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان.
16. پرسی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی تۆمار نه‌كراون.
17. بابه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕگه‌ی یه‌ك له بڕیاری لیژنه‌ی باڵا ژماره 108ی ساڵی 2014.
18. پرسی نه‌كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی بانكی سه‌ربه‌خۆ تایبه‌ت به لیژنه‌ی باڵا.
19. بابه‌تی یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی واژوو و ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵا.
20. پرسی بڕیاره‌كانی دامه‌زراندن و ڕاسپاردن به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی.
21. پرسی سیناتیل و سه‌در و شوعله و كه‌ره‌ڤانه‌كانی سینییه.