بۆیه‌كه‌م له ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دكتۆرێكى كورد له نه‌خۆشخانه‌ى CMC له‌شارى هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌رییەكى ده‌گمه‌نى دڵى بۆ گه‌نجێك كرد و ماوه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییەكه حه‌وت كاتژمێرى خایاندووه و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجامدراوه.
دوێنى 1ى كانوونى دووه‌م، له ئه‌نجامى ته‌قینى په‌رده‌ى شاخوێنبه‌رى نه‌خۆشێكى گه‌نج گه‌نجێك به‌په‌له ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى CMC له شارى هه‌ولێر ده‌كرێت و له‌لایەن دكتۆر هیوا محه‌مه‌د مه‌سته‌فا پسپۆرى نه‌شته‌رگه‌رى دڵ و سینگ و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له وڵاتى ئه‌ڵمانیا، له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "خۆشبه‌ختانه توانیمان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن و سه‌ركه‌وتوو بۆ گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 26 ساڵ ئه‌نجام بده‌ین، كه نه‌خۆشه‌كه تووشى هه‌ڵئاوسان و ته‌قینى شاخوینبه‌ر (Acute aortic dissection Type A Stanford ) بووبوو، توانمان هه‌ڵبستین به ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى گه‌وره، به‌گۆڕینی زمانه‌ى دڵ و شاخوینبه‌رى (Bental Operation with partial aortic arch replacement )".
دڵ، ئەندامێکی ناوەندییە لە کۆئەندامی سووڕاندا و ئەو ئەندامە ماسولکەیه‌یە، کە قەبارەکەی دەگاتە نزیکەی قەبارەی مشتەکۆڵەیەک، دڵ دەکەوێتە ناو سنگە کەلێن له پشت ئێسكه كۆڵه‌ی نێوان سییه‌كانه‌وه، كه پاڵ به خوێنه‌وه ده‌نێت له ڕێی تۆڕێك لووله‌ی خوێن.
په‌رده‌یه‌كی دوو توێی به‌تین، كه له تووره‌گه ده‌چێت و پێی ده‌ڵێن په‌رده‌ی دڵ(pericardium) ده‌وری دڵ ده‌دات، كه شله‌یه‌ك ده‌رده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڵێكخشاندن له كاتی گرژبوونی دڵدا.
دڵ به‌هۆی به‌ربه‌ستێكه‌وه كه‌پێی ده‌وترێت به‌ربه‌ستی دڵ (septum) دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو لا، لای ڕاست و لای چه‌پ، هه‌ر لایه‌كیش بۆ ژوورێكی سه‌روو، كه پێی ده‌وترێت گوێچكه‌ڵه(atrium)، ژوورێكی خواروو پێی ده‌وترێت سكۆڵه (ventricle) دابه‌شكراوه.