له كۆى 165 هه‌زار خانه‌نشینى نایاسایى له هه‌رێمى كوردستان، 100 هه‌زاریان هى یه‌كێتى و گۆڕانن و له‌و ڕێژه‌یه‌ش گۆڕان 35 هه‌زار خانه‌نشینى و یه‌كێتیش 65 هه‌زارى هه‌یه، به‌ڵام گۆڕان ڕه‌تى ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ڕێژه‌یه ڕاست بێت و یه‌كێتی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ى كراوه له‌لایه‌ن هه‌موو حزبه‌كانه‌وه كراوه و پێویسته چاكسازى تێدا بكرێت".
پرسى زۆرى و نایاساییبوونى خانه‌نشینى پرسى گه‌رمى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانتاران و میدیاكانه، حكوومه‌تى هه‌رێم یاسایه‌كى تایبه‌تى بۆ چاكسازى له خانه‌نشینى ده‌ركردووه و بڕیار وایه له ماوه‌ى سێ مانگدا جێبه‌جێ بكرێت و به‌پێى گوته‌ى شاره‌زایان ئه‌گه‌ر یاساكه جێبه‌جێ بكرێت هه‌موو مانگێك حكوومه‌ت 80 ملیۆن دۆلارى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌پێى خه‌مڵاندنی كه‌سانى پسپۆڕیش، 165 هه‌زار خانه‌نشینى نایاسایى له هه‌رێمدا هه‌ن و 100 هه‌زاریان هى یه‌كێتى و گۆڕانن.
د.مه‌دحه‌د سلێمان راوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، گۆڕان و یه‌كێتی خه‌ڵكانێكی زۆریان له سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی به پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین كردووه، چونكه زیاتر له 150 هه‌زار خانه‌نشینی نایاسایی هه‌یه و 100 هه‌زاریان له سنووری ئیداره‌ی گۆڕان و یه‌كێتییه.
ڕاشی گه‌یاند كه ئه‌و یاسایه‌ى حكوومه‌ت بۆ چاكسازى له خانه‌نشینى ڕای گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت مانگانه 70 بۆ 80 ملیۆن دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
دواى درووستبوونى ته‌نگژه‌ی دارایى له هه‌رێم، حكوومه‌ت بڕیارى پێداچوونه‌وه‌ى به لیستى مووچه‌خۆراندا ده‌ركرد و هاوكات پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ڕاگه‌یاند، لیستى خانه‌نشینیش به گوته‌ى به‌رپرسه حكومى و حزبییه‌كان مووچه‌خۆرى نایاسایى زۆر تێدایه و له هه‌وڵ پاككردنه‌وه‌یدان.
ساڵح فه‌قێ په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، لیستى خانه‌نشینى له خانه‌نشینى سه‌رجه‌م حزبه‌كان پێك دێت، سه‌رجه‌میان بێ جیاواوى خانه‌نشینى نایاساییان هه‌یه و ده‌بێت سه‌رجه‌میشیان ئاماده بن ئه‌و خانه‌نشینییه نایاساییه نه‌هێڵن.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ى خانه‌نشینى یه‌كێتى، گوتى، "یه‌كێتیش وه‌ك حزبه‌كانى تر خانه‌نشینى نایاسایى كردووه، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه ئه‌گه‌ر بووترێت له هه‌موو حزبه‌كان زیاترى كردووه، به‌ڵام پرسه‌كه ئێسته ئه‌وه نییه كێ كردوویه‌تى چونكه هه‌موو حزبه‌كان كردوویانه، ئێسته ده‌بێت بگوترێت حزبه‌كان ملكه‌چى یاسا بن و چاكسازى بكه‌ن".
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه ساڵى 2009 دامه‌زرا، به‌رده‌وام یه‌كێك له ڕه‌خنه و گله‌ییه‌كانى له حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌وه بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسى و ده‌نگ هه‌موو خه‌ڵكیان خانه‌نشین كردووه، به‌ڵام به‌پێى زانیانرییه‌كانى به‌رده‌ست "وشه" له‌و 100 هه‌زار خانه‌نشینه نایاساییه‌ى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵبجه هه‌ن، 35 هه‌زاریان هى گۆڕانن.
به‌هار مه‌حموود په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، به ته‌حه‌داوه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كاتى دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێسته به‌ده‌ر له یاسا و ڕێنوێنییه كارپێكراوه‌كان یه‌ك كادرى خۆى خانه‌نشین كردبێت.
زیاتر گوتی، "ئه‌و ژماره‌یه دووره له ڕاستیه‌وه، له‌وانه‌یه كادرانێكى زۆر هه‌بووبن پێشتر له یه‌كێتى یان له حزبه‌كانى تردا خانه‌نشین كرابن و دواتر هاتوونه‌ته ناو گۆڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه گۆڕان لێیان به‌رپرسیار نییه، چونكه نه گۆڕان داواى خانه‌نشینكردنى كردوون و نه به بڕیارى به‌رپرسانى گۆڕانیش كراون".