کەم نین ئەو کەسانەی بێزار و بێتاقەتن بەدەست بۆنی ناخۆشی ناودەمیانەوە و بەردەوام بەدوای ڕێگە چارە دەگەڕێن تا ڕزگاریان بێت، لەو بابەتە، خه‌ڵكێكی زۆریش به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته ناخۆشه‌وه ڕۆانه له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانیتووشی كێشه بوونه‌ته‌وه.
له‌خواره‌وه‌دا بۆیه‌كه‌م جار به‌شێوه‌یه‌كی ورد و سه‌رنجڕاكێش هۆكاره‌كانی بۆنی ناوده‌م و چاره‌سه‌ره‌ییه‌كانی باس ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م/ ده‌م چییه؟
دەم یان زار یەکەمین بەشی کۆئەندامی ھەرسەکە ئاو و خۆراک لەوێوە دەچێتە ناو لەش، دەم پێک هاتووە له: "چاڵایی دەم، ددانەکان، زمان، لیک، پووک، مەڵاشوو".
دەمی مرۆڤ لە زۆر کاردا چالاکە، وەک قسەکردن، پێکەنین، چەشتن، گەستن، جاوین، قووت دان، دەمی ساغ و تەندروست بەرهەمی پێڕاگەیشتن و خاوێن ڕاگرتنە.
دووه‌م/ بۆنی ده‌م چییه؟
دەم جگە لە پێکهاتەکانی خۆی، پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کۆئەندامەکانی هەناسە و هەرسدا هەیە، بەم بۆنەوە وەرگێڕی باری تەندرووستی ئەوانیشە، بۆنی دەم دەتوانێ ئاماژەیێک بێ بۆ ناکۆکییەکانی ئەم بەشانە.
سێیه‌م/ بۆنی ناودەم چییه؟
بۆنی ناودەم یەکێکە لەباوترین ئەو دیاردانەی، کە زۆربەی خەڵک پێوەی دەناڵێنن و زۆرجار گیروگرفت بۆ ئەو کەسانە دروست دەکات بەتایبەتی لەکاتی قسەکردن لە نزیکەوە لەگەڵ ھاوڕێ و کەسانی دەوروبەر لەشوێنی کارکردنیاندا.
ھۆکاری سەرەکی بوونی بۆنی ناوده‌م، بریتییە لە شیبوونەوەی پاشماوەی خۆراکی ناودەم بەتایبەتی پڕۆتین بەھۆی ھەندێک جۆری بەکتریاوە کە ئەمەیش بە گرنگترین ھۆکار دادەنرێت، بەڵام چەند ھۆکارێکی تریش ھەن لەوانە: " درووستبوونی برین لەناو دەمدا -دومەڵی پووک و ددانەکان - کەڕووی ناودەم - شێرپەنجەی ناودەم - ھەوکردنی پووک و بەستەرە شانەکانی دەوری ددانەکان - ووشکبوونەوەی ناودەم - نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەناسە - ھەوکردنی قورگ و لەوزەتێن - دومەڵی سییەکان - شێرپەنجەی سییەکان - تووشبوونی جگه‌ر به‌بۆگه‌نی - سستی گورچیلەکان - نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەرس - لاوازبوونی دەرچەی نێوان گەدە و سورێنچک".
تێبینی: وشكبوونه‌وه‌ی ناوده‌م یه‌كێكه له هۆكاره باوه‌كانی دروست بوونی بۆنی ناوده‌م/ "ئەم وشکبوونەوەیەیش چەند ھۆکارێکی ھەیە وەک نەخۆشییەکانی شەکرە، کەم خوێنی، کەمی ڤیتامین D، دڵەڕاوکێ، بەکارھێنانی دەرمانی کیمیاوی دژی شێرپەنجە، بەکارھێنانی تیشک بۆ دەستنیشانکردن یان چارەسەری نه‌خۆشییه‌ك له‌ناو ده‌مدا".
چواره‌م/ چارەسەرکردن بۆنی ناوده‌م چۆن ده‌كرێت؟
ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هۆكاری بۆنی ناوده‌مت نه‌میچنێت و ڕزگارت بێت ئه‌وا ده‌توانی زۆر به‌ئاسانی ئه‌م خاڵانه‌ی خواه‌روه جیچبه‌جێ بكه‌ی و چی تر تووشی ئه‌م ناخۆشییه نه‌بیته‌وه.
1- پاککردنەوەی ددانەکان لایەنی کەم ڕۆژانەی سێ جار.
2- پاککردنەوەی نێوان ددانەکان بە دەزووی پزیشکی تایبەت دوای ھەموو ژەمە خواردنێک.
3- زوو چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە له سه‌ره‌وه باسمان كرد.
4- پاککردنەوەی سەرووی زمان لە پاشماوەی خۆراک لەکاتی ددان شتندا به فڵچەی تایبەت.
5- دوور بکەوە لەو خۆراكانه‌ی شەکرێكی زۆری تێدایه.
6- مەهێڵە نادەم و لێوەکانت وشک ببنەوە.
7- کەمتر نانی گەنم بخۆ.
8- ڕێجیمکردن و نەخواردنی ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین هۆکارێکە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم.
9- زۆرتر چای کەم ڕەنگ و چای سەوز بخۆ.
10- زیاتر شتی توون و خواردنە توونەکان بخۆ.
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر هاوكار سابیڕ، پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له لێدوانێكدیا به "وشه" ی ڕاگه‌یاند: "بۆنی ناخۆشی ناوده‌م به‌نه‌خۆشی داده‌نرێت له ڕووی پزیشكییه‌وه، چونكه ئه‌ویش یەکێکە لەنەخۆشییەکان ناودەم و پێویستە وریا بین لەبارەی چونکە نەک بە تەنیا کاردەکاتە سەر تەندروستی دەم ددان بەڵکو کاریگەری سلبی هەیە لەسەر کەسایەتی و پێوەندی بە چواردەورەوەیش هه‌یه".
گوتیشی: "بۆی ناخۆشی ناو دەم بۆنێکی بێزارکەرە، هەندێ کات مرۆڤەکان هەوڵی دوورکەوتنەوە دەدەن لەو کەسەی بۆنی ناودەمی هەیە هەندێ مرۆڤیش هیچ بایەخی پێ نادەن، زیاتر لە ملیۆنێک بەکتریا لەناودەم دەژی بەتایبەتی بەشی دواوەی زمان، دەم کەمێک شێ‌دار و گەرمە شونێکی لەبارە بۆ گەشەکردنی ئەم جۆرە بەکتریایە".
له كۆتایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه بۆ چاره‌سه‌رێكی خێرا پزیشكه‌كان توانیوویانه (بنێشتی پزیشکی) دابهێنن بۆی به ماوه‌ی 4 سه‌عات ئه‌و بۆنه‌ت نه‌مێنێت.
دوای ھەموو ژەمە خۆراکیەکان کارێکی پەسەند و باشە بۆ نەھێشتنی بۆنی ناودەم، لەکۆتاییدا یادتان دەخەینەوە، کە ئەبێ ھەمیشە بگەڕێن بەدوای ھۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە بۆنی ناودەم بەتایبەتی ئەگەر بۆنی ناو دەم کێشەیەکی دێرین‌و درێژخایەن بوو.
زۆر راستە، کە 90%ی بۆنەکانی ناو دەم ھۆکارەکانیان لە دەمەوە سەرچاوە دەگرن بۆیە پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشکی تایبەتی دەم و ددان و پزیشکی گشتی بکەین بۆ رێگەگرتن لەو نەخۆشییانەی کە تووشمان دەبن، دكتۆر هاوكار وای گوت.