ئه‌ستێره و نمایشكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" وێنه‌یەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاو کردەوە.
وێنه‌كەی ئه‌مجاره‌ی كارداشیان له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ر‌كه‌وتووه، کیم دوندرمەیەکی بە دەستەوە گرتووە و پێ دەچێت تەنیا جلی ژێرەوە و کۆتێکی لەبەر کردبێت، چونکە تا سەر ئەژنۆی زیاتریش دەرکەوتووە.
کیم لەژێر وێنەکەدا بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی: (من حەزم لە دۆندرمەی ئێم سی ماکدۆناڵدە). ئەو بووەتە جێی سەرنجی هەوادارانی و هه‌موویان باسی جوانی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌و خانمه ده‌كه‌ن و به شاجوانی گه‌ردوون ناویان بردووه.
كیمبێرلی نۆیڵ كارداشیان، ناسراو به كیم كارداشیان، له 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980 له لۆس ئه‌نجلس، كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی و نمایشكار و ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه، له ساڵی 2000 له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری میوزك "ده‌یمن تۆماس" پێوه‌ندی سۆزداری به‌ست، له 2003 له یه‌كتر جیابوونه‌وه.
دوای ئه‌و جیابوونه‌وه كیم ڕه‌فتاره‌كانی به ته‌واوی ڕووی له گۆڕان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هێڵتندا هه‌بوو، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆی ڕ‌اكێشا، له شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی "ڕه‌ی جه‌ی" دزه‌ی كرد، كه له 2003 دا تۆمار كرابوو، له ساڵی 2006 كیم چووه ناو دنیای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی و فرۆشگه‌یه‌كی كرده‌وه به ناوی D-A-S-H له كاله‌بۆسه‌س له كالیفۆرنیا.