پێوه‌ندی هاوسه‌رگیری جوانترین په‌یوه‌ندییه له دنیادا، به‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ر بنه‌ما یاسایی و مرۆڤانه‌كانی خۆیان بڕۆن و خۆشه‌ویه‌تی و ڕێزی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن، وا بكات ڕه‌فتاریان به جوانترین شێوه بێت به‌رانبه‌ر یه‌كتری.
پیاوان هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان به‌هێز ده‌ركه‌ون و خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌موو ژیانیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له پیاوێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو پیاوێكدا به پێی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌بینرێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه، زۆرترین ده‌ستدرێژی و توندڕه‌وی به‌رانبه‌ر ژنان بكرێت له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "سه‌یده‌تی" باوترین و ناشرینترین ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه پیاوان به‌رانبه‌ر ژنه‌كانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن:
_ وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات نه‌وه‌ك مرۆڤ، ئه‌وه‌نده‌ی پێی گرنگه قاپه‌كانی بۆ بشوات، جلی بۆ ئوتو بكات و نانی بۆ ئاماده بكات، پێی گرنگ نییه ئه‌م ژنه وه‌ك ئافره‌ت پێویستی به چ گرنگی پێدانێكی ئه‌وه و ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
_ هیچ كاتێكی بۆ ته‌رخان ناكات، له دابه‌شكردنی كاته‌كانی ڕۆژانه‌یدا، هه‌موو خه‌یاڵێكی لای خۆیه‌تی و به‌و شێوه‌یه به‌رنامه‌ی ژیان دا ده‌ڕێژێت، كه خۆی ده‌یه‌وێت، نه‌وه‌ك ژنه‌كه‌ی.
_ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت، ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنیش له ڕووی فسیۆلۆجی و ده‌روونییه‌وه كار له مرۆڤ ده‌كات، وا له ژنه‌كه‌ی ده‌كات هه‌ست بكات كۆیله‌یه‌كه له‌به‌رده‌م پیاوه‌كه‌ی نه‌وه‌ك هاوسه‌ر.
_ به بێ ڕێزی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ڕێزگرتن بنه‌مای سه‌ره‌كی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه، كه‌چی زۆرێك له پیاوان زۆر به بێ ڕێزی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن و به زمانێكی ناشرین به‌ته‌نیا و له‌ناو خه‌ڵكدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
_ ته‌ماشای فیلمی ڕووت ده‌كات، كه چاكیش ده‌زانێ ئه‌م شته بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی جێگه‌ی خه‌مه و هه‌ست به كه‌موكورتی ده‌كات له خۆیدا و كار له ده‌روونی ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه پیاو له كاتی سه‌رجێیی كردن‌دا ته‌نیا خۆشی خۆی له‌به‌رچاو بێت و هیچ مافێك به ژنه‌كه‌ی نه‌دات.
_ هیچ یارمه‌تییه‌كی كاری ماڵه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی نادات، پێی وایه ئیشی ماڵ ته‌نیا له‌سه‌ر ژن بووه‌ته ئه‌رك و به ئه‌نجامدانی ئه‌و ئیشانه، ئه‌م پێی كه‌م ده‌كات.
_ خیانه‌ت ده‌كات و دواتریش درۆ، ئه‌مه‌ش ناشرینترین ڕه‌فتاری پیاوه، هه‌ر كاتێكیش گه‌یشته ئه‌م بارودۆخه، ئه‌وا ژن پێویسته زۆر به توندی كاردانه‌وه‌ی خۆی پێشان بدات و به‌ڵێنی چاكبوونی خێرای لێ وه‌رگرێت یان ئه‌و مافانه‌ی لێ وه‌رگرێت كه خۆی ده‌یه‌وێت.