ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه‌ى به‌ریتانى هۆشدارى ده‌دات له هاككردنى سیسته‌مه ئه‌تۆمییه‌كان، ده‌ڵێ" ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌م سیسته‌مانه هاك بكرێن، ئه‌وا ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌تۆمى بێ هیچ مه‌به‌ستێك ڕوو ده‌دات".
په‌یمانگه‌ى شاهانه‌ى به‌ریتانى بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ" ئه‌و سیسته‌مانه‌ى كۆنتڕۆلى چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌كه‌ن، خاڵى لاوازیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زانیارى هه‌ڵه به بڕیارده‌ران بگات.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ربابه‌تێكی رۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى ده‌كات و ده‌ڵێ" خاڵى ئه‌لیكترۆنى لاواز سیسته‌مه‌كان، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ن له سه‌ر جیهان". ده‌شڵێ" له خراپترین حاڵه‌تدا ده‌كرێت له ڕێگه‌ى ناردنى زانیارى هه‌ڵه بۆ ئه‌م سیسته‌مانه، ببێته هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بێ مه‌به‌ستى چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه".
په‌یمانگه به‌ریتانییه‌كه پێیوایه ئه‌و كاته‌ى ئه‌م سیسته‌مانه‌ى كۆنتڕۆل كردنى چه‌كى ئه‌تۆمى دانراوه، ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى كۆمپیوته‌ر له به‌رچاو نه‌كیراوه. ئێسته‌ش سراتیجیه‌تى ئه‌تۆمى ئه‌و به‌كارهێنانه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى دیجیتال له سیسته‌مه ئه‌تۆمییه‌كان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.
هۆشدارییه‌كه‌ى ئه‌م په‌یمانگه به‌ریتانییه به‌و وڵاتانه ده‌درێت كه چه‌كى ئه‌تۆمیان هه‌یه، ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و رووسیا و فڕه‌نسا و چین، سه‌ره‌راى هێزى تر‌ى ئه‌تۆمى وه‌ك ئیسرائیل و هیند و پاكستان و كۆریاى باكور.