حەسەن سیساوەیی ناوی تەواوی حەسەن ڕەسووڵە، لە ساڵی ١٩٢٦ی عیسایی لە دایک بووە، لە مێژووی١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ کۆچی دوایی کردووە، حەیرانبێژێکی کورد بوو. دوێنێ سێ ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی حه‌یرانبێژی گه‌وره‌ی كورد تێپه‌ڕی. حەسەن سیساوەیی لە ساڵی ١٩٢٦ لە گوندی ئاری سیرەک لە دایک بووە، نەچووەتە خوێندنگە. کاری مەڕداری و وەرزێری کردووە، ھاوسەرگیریشی نەکردووە. لە منداڵییەوە دەستی بە حەیرانگوتن کردووە، سەرەڕای ئەوەی باوکی ئەوەی پێخۆش نەبووە. بووەتە حەیرانبێژی ئاغای سیساوە، لەبەر ئەوەیش ناسناوی سیساوەیی وەرگرتووە.
لە ١٩٥٨ حەیرانەکانی "غەریبم و حەیران بەربووم لە بەندێی بۆ بۆ ئێستگەی بەغدا تۆمار کردووە. سیساوەیی بەرھەمی دیکەیشی ھەن، کە بەشێکیان فەوتاون لەبەر ئەوەی تۆمار نەکراون. ئەگەرچی سیساوەیی زۆرتر وەک حەیرانبێژ ناسراوە، بەڵام لە داڕشتنی بیرۆکە و ھونەری گێڕاوەی چیڕۆکیشدا، توانای ھەبووە و خاوەنی چەند چیڕۆکێکە، بەڵام بڵاو نەکراونەتەوە. حەسەن سیساوەیی لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ بەھۆی جەڵتەی دڵەوە لە شارۆکەی باسرمە گیانی لەدەست دا.
خاڵە ماندی شاعیر و نووسەر لەم باەرەوە بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "من له یادی ئه‌و كه‌ڵه حه‌یرانبێژه، ده‌قی حه‌یرانی ئه‌سمه‌ر و مامهرتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه یه‌كێكه له ناسراوترین حه‌یرانه‌كانی ئه‌و گه‌نجینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه‌له‌پووری كوردی، ئێستەیش بۆ من تاسه‌ی گوێگرتن له حه‌یرانه‌كانی و گوێگرتن له ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی هه‌زارجار پتر چێژبه‌خشه له هه‌ر شتێكی تر، من ئێستەیش پێیه‌كم له‌نێو دنیای ساده و ساكاری جاران ماوه.
زیاتر گوتی: "ئێستەیش چاوم له‌سه‌ر خانوویه‌كی قوڕ و فانوسێك و سۆپایه‌كی دارانه، ئێستەیش به‌یانی پڕده‌نگی بۆڕه‌ی چێل و ده‌نگی مه‌ل و گڤه‌ی با و هاژه‌ی رووبار و زباره دێ و چوونه چیا و داركردن و ئاوخواردنه‌وه له كانیاو و به‌فر ڕاماڵێنی زستانان و ژیانی پڕ ماندووبوون و شه‌كه‌تی گوند، به هیچ له‌وه‌ی پێی ده‌ڵین شارستانییه‌ت و ته‌كنه‌لۆژیا جێی له‌ق نه‌بووه، وه‌لێ سه‌ت ئاخ شار به شتێك ده‌تبه‌ستێته‌وه به‌خۆی كه هاسان نییه ده‌ربازبوون لێی، هه‌موو ئه‌مانه و كاسیهتێكی حه‌یران و له نێویشیاندا خاڵه حه‌سه‌ن ڕه‌سووڵ هه‌میشه پڕت ده‌كه‌نه‌وه له حه‌زی مانه‌وه و سۆزی ژیان."
خۆزی سه‌ت خۆزی به‌رێ داری خۆزیا بێبه‌ره و كه‌س چ فایده له خۆزیا نه‌كردییه، وه‌لێ خۆزی ژیان ده‌گه‌ڕایه‌وه و له گوند ده‌ستم پێ ده‌كرده‌وه، ده‌بوو ژیانی شار وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی شێرپه‌نجه و تاعوونی سۆز سه‌یر بكه‌م، ئه‌من ده‌مرم و سۆراغی گۆڕی من له گوندی بكه‌ن...
فه‌رموو خاله حه‌سه‌ن
ده‌وجا ده‌رێم براینه ئه‌وڕۆ هێوارێ
بابه ده‌رێم دونێ هێوارێ مامهراغهی سهفهرهك كهتهبهرێ، گۆتی حه‌سه‌ن براله به ته‌مام ئه‌و ساره بچمه سه‌ردانه‌كی حه‌ماغه‌ی كۆیێ بكه‌م براده‌ره‌كی گه‌له قه‌دیم و خانه‌دانه ده‌با بچمه سهردانێی چاوه‌كه‌م له مێژهم نه‌دیتیه
ده‌وجا ده‌رێم براینه ، ئه‌وجا به‌یانی دابوو نه‌دابوو وه‌ختی چریكهیێ داركهرا وه‌ختی ده‌نگێ بولبولا وه‌ختی شهوینێ شوانا بوو، بهرابهمن هێشتا گه‌وره كچ له‌خه‌وێ ههرنهستابوون ده‌خه‌و دامابوون، وه‌ی برام چاوه‌كه‌م لۆیێ لۆی نه‌مام
ئه‌سمه‌رێ گۆ له پاشی من هاتینه بمخوازن، به‌رێ له پاشی مامه‌ری كوو وابی
سنگ و مه‌مكێ من مێرگ و كانینه چیلێ ڕهزانن جاره‌كی دی ئیكی دی بێ دانیشێ له‌وێ مێرگێ له پاشی چاویێ مامه‌ری وه‌ی حه‌رامه له بهینێ من و وی
ههسمهرێ گۆ كیبی قاسیدهكم لۆ بكا به چار زێڕێ زه‌مانی، لۆم وه‌دو مامه‌ری ڕابچی، برێنه مامه‌ری مردنی لۆ باشتره له ژینێ نه‌كو بكه‌ومه ده‌سێ عاله‌مێ، ده‌با بگه‌ڕیته‌وه له دوایێ قهفهك و مامخارا ، لۆخۆ بمژێریتهوه به زه‌بری دمكێ خه‌نجه‌رێ بمكاته كابانێ مارێ وه‌ی كاره كۆرپێ گچكۆكهم پێ ڕابژینی له قه‌سرێ خاروانێ .
ده‌وجا ده‌رێم براینه ، ئه‌وجا قاسیدێ ئه‌سمه‌رێ ڕۆیی چ ده‌م بوو
به‌یانی دابوو نه‌دابوو وه‌ختی چریكهیێ داركهرا وه‌ختی ده‌نگێ بولبولا وه‌ختی شهوینێ شوانا بوو به‌را بهمن هێشتا گه‌وره كچ له‌خه‌وێ ههرنهستابوون ده‌خه‌و داما بوون، برام لۆیێ لۆی نه‌مام .
قاسید ڕۆیی له نیوه‌ی ڕێیێ، لهشكهوته سه‌قایێ تێپه‌ڕی گهیۆ دامهنیێ گۆمهتارێ، مامهریش دانیشتبوو له‌به سیبه‌رێ دارێ، گه‌ییه مامهراغهی سه‌لامی له مامه‌ری كرد، مامه‌ری گۆ قاسید سهتجارا له‌سه‌ر چاویێ من هاتی برام لۆ وهدومن ڕاهاتی
قاسیدی گۆ ئه‌رێ كاكه مامه‌ر هاوار و سه‌ت هاوار ، هاورێ ئهسمهرێم وێیه، له‌پاشی تو هاتینه ئه‌سمه‌رێ بخوازن، ئهوحا ئه‌سمه‌رێ گۆ كیبی قاسیدهكم لۆ بكا خۆم لۆ بگه‌ینیته مامه‌ری، برێنه مامه‌ری له‌و ڕۆژی كه‌وی، وه‌كی لهگۆڕیێ مزگه‌فتێ لۆ ئێكدین ده‌ست له قورعانێدا ، ئه‌گه‌ر بژیم لۆ باوش و باغهرێ مامهرییمه ده‌گه بمرم یێ گریێ گۆڕانم
هه‌نووكه‌ش وا دهمخوازن
گۆتی برێنه مامه‌ری بابگهڕێتۆ، لۆخۆ بمگێڕیتۆ به زه‌بری دمكێ خه‌نجه‌رێ بمكاته كابانێ مارێ وه‌ی كاره كۆرپێ گچكۆكهم پێ ڕابژینێ له قه‌سرێ خاروانێ وه‌ی برام لۆیێ لۆی نه‌مام
ده‌وجا ده‌رێم براینه
مامه‌ری گۆ حه‌سه‌ن براله سه‌فه‌رم لێ به‌تار بوو له مارداریێ ئه‌سمه‌رێ، دوو فرمێسكی هاتنه خوارێ
حه‌سه‌نی گۆ برام ئه‌و ڕۆندكه چ بوون به چاوانت داهاتنه خوارێ
گوتی برام ئه‌و ڕۆندكه ئێ ههندێنه، زۆر ئه‌ترسێم هه‌تا له‌به‌ر مارداریێ ئه‌سمه‌رێ، زۆر ئه‌ترسێم بڕۆم نه‌یگه‌مێ له دیتنێی ببمه مارداریكهریێ ڕێنج به خه‌سار وه‌ی برام لۆیێ لۆی نه‌مام
مامهریهگۆ ئه‌رێ حه‌سه‌ن براله ده‌تۆ بڕۆ قه‌سرێ خاروانێ دانیشه
ئه‌منیش به تاقی ته‌نێ ده‌چم ئه‌سمه‌ر ده‌چم ئه‌سمه‌رێ ده‌گێڕمه‌وه لهمارداریێ حه‌فت خوینان
حه‌سه‌نی گۆ برا مه‌رده به تاقی ته‌نێ مه‌چو نه‌كو دوژمنا بۆسه لۆ دانابیهوه
مامه‌ری به قسێ حه‌سه‌نی نه‌كرد سوار بوو له جوانه ماینێ شینكی سێتاری له زینه‌كه‌ی زه‌ردی سابراغی شلی كرده‌وه ڕانیێ ڕكێفی ده‌ستێ جهرهوێ، به‌را خۆ نه‌یزانی دوژمنی له پێشن
گه‌ییه لێوێ بهستۆڕێ مامهراغهی شه‌ڕه‌كی لێقه‌وما هه له سبه‌ینێ هه‌تا بانگی نیوڕانێ
كاكه مامهریان بریندار كرد به دوو گولێ كارخانێ
ده‌ست و ڕكێفی شین بوون له خوینێ ڕه‌ش و تاری
مامهریهگۆ جوابهكم لۆ بده‌نه حه‌سه‌نی برا بابچیته شاری هه‌ولێرێ - دوو دختۆران بینن له كنم دانیشن - ئه‌و دختۆرانه به چاوانم چاوده‌نێ بهدهستانم دهستهنهكهنێ - به دمكێ چهقوێ برینانم واراكهن - به كلچوكی بۆنی كارخانێم له برینان پاكژ وهكهن - با به‌و برینانه نه‌مرم گه‌رده‌نێ سمهرێ گه‌له زه‌رد و ته‌نكه وه‌ی برام با لێم نه‌بیته خه‌فه‌تێ مردنێ
( ئه‌سعه‌د عه‌دی ئه‌وه له‌به خاتری تووه برام .....)
ده‌وجا ده‌رێم براینه
ئه‌وجا مامهراغه بریندار بوو به دوو گولێ كارخانێ
به‌را مامه‌ری له‌سه‌ر ته‌نیشتێ خۆ به برینداری شهركرد چه‌ند مێری له باتی حه‌یف و خوینێ خۆ گێڕانه‌وه
مامهریهگۆ جوابهكم لۆ بده‌نه حه‌سه‌نی برا بچیته شاری هه‌ولێرێ
دوو دخۆترا بینن له كنم دانیشن- ئه‌و دختۆرانه به چاوانم چاوده‌نێ به ده‌ستانم ده‌ست نه‌كه‌نێ، به كلچوكی بۆنی كارخانێم له برینان پاكژ وهكهن برام با به‌و برینانه نه‌مرم گه‌رده‌نێ سمهرێ گه‌له زه‌رد و ته‌نكه ئاخ و بێفایده به‌رخێ من بالێم نه‌بیته خه‌فه‌تێ مردنێ
ده‌وجا ده‌رێم براینه
ئه‌وجا مامه‌ری گۆ ئه‌رێ حه‌سه‌ن براله گه‌له شڕم گه‌له شپرزهمه كهتیمه به حاریێ مردنێ
ئه‌و دختۆرانه چ ته‌كبیریان پێ له ده‌ردێ من ناكرێ
لۆ ده‌ردێ من بڕۆن جوابهكم لۆ بده‌نه خه‌جیجه شلێ وسوی ڕه‌حمانی مار له شێخانه
چه‌ند ساره گه‌وره كچه له مارهبابێ
له بن لێفی شه‌وێ ته‌نیشتا گۆڕی ئاخا كێشی - ئیلا بالیفی له‌گه خۆ ده‌نوینی به‌رێ ئاخ و بێفایده چ ته‌كبیر نینه چ فایده لێناكا
جوابی دیكۆكهم لۆ بده‌نه خه‌جیجه شلێ وسوی ره‌حمانی مار له شێخانه - به‌خۆ به جه‌وێ بابه‌شێخی - جوابی دیكۆكهم لۆ بده‌نه ههسمهرێ كابایزی - ههرسێكم بێن له‌كن دانیشن - گه‌له خۆشه به برینداری پێیان له‌سه‌ر چۆكی خه‌جیجێ دانێم سه‌ر وه‌سه ڕانیێ ئه‌سمه‌رێ بكه‌م
ده‌با جه‌واهیره شۆڕ له ناوهنێ دانیشی - بهروپشتیانم شل وهكهن قایشێ دهڕابێلێم له ته‌نیشتا وه‌لانێن - ڕۆخێ سوخمه و چۆغهرانم برندكهن - تهماشهكی له برینێ كاكه مامه‌ری بكه‌ن - برام با به‌و برینانه نه‌مرم گه‌رده‌نێ سمهرێ گه‌له زهر و ته‌نكه وه‌ی ئاخ و بێفایده با لێم نه‌بیته خه‌فه‌تێ مردنێ
ده‌وجا ده‌رێم براینه
مهیتێ مامهریان هیناوه قه‌سه‌رێ خاروانێ - به‌ران ماروێران ئه‌وه‌تانه هیناینۆ خاروانێ - ههسمهرێ نه‌زانیبوو داخوو مامه‌ر له‌به‌ر مارداریێ وی گهڕایتۆ برینداره و یانی نا - به‌یانی زوو بوو وه‌ختی بێرێ
خهبهرهكیان دا ئه‌سمه‌رێ گوتیان ئه‌سمه‌رێ ده‌با قورێ حه‌فت گوندات وهسهریبی گۆتی لۆ چ قه‌ومایه
گۆتی خۆ ده‌گه دونێت خه‌به‌ر وه‌دو مامه‌ری ڕانهناردبا ئه‌ویش ناگهڕاوه توشی برینداربوونێ نابوو
نوكه برینداره ئینتیزارتهكا لۆ ده‌ست لێك به‌ردانێ سهرهمهرگێ دابیگهیێ لێك نه‌بنه كۆسپێ مردنی وه‌ی كاره كۆسپێ گچكه
ده‌وجا ده‌رێم براینه
ئه‌وجا ئه‌سمه‌ر له به‌ردێ سه‌ر بێرێ وه‌كی گوێی له‌و قسانه بوو ههرستا پێوه ده‌ستی به گریانێ كرد له ده‌ركێ ڕهشمارێ
چونكه گریانێ گه‌وره كچان گه‌له غه‌ریبه له مارێ
كابایزی بابێ وی چاوی لێ‌كرد ئه‌سمه‌ر وا ده‌گریێ - گۆتی كیژم بوچهگریێی
گۆتی بابه گو نه‌گریێم ده‌رێن مامهره برینداره
گوتی كچم ئه‌گه‌ر مامه‌ر برینداره كهنگیت مامه‌ر دیتییه و ئه‌یناسی لۆیه گریێی - گوتی بابه ئه‌تو بێخه‌به‌ری له جێكی بێ هاورا و بانگ نوستی ئاگات له چ نییه
ئه‌من ئه‌وه حه‌فت ساره مركێ مامهریمه
پاونێ مامهریمه
ده‌بیه ئیزنم بده‌ی بچمه سه‌ردانێ برینێ مامه‌ری بابینم بالێم نه‌بیته خه‌فه‌تێ مردنێ بوار گه‌له غه‌ریب و خهمرایه
ده‌وجا ده‌رێم براینه كابایزی گۆ ئه‌رێ كیژێ من ئه‌سمه‌ر كو وابی بچیه سه‌ردانی ڕهئیسهكی بیانی چ جارانت نه‌دیتی - زۆر شه‌رمه لۆ گه‌وره كچان بچنه سه‌ردانێ خه‌ركی نه‌دیتی - گوتی بابه ئه‌من ئه‌وه حه‌فته ساره به‌دزی تو پاوانێ مامهریمه ده‌بی ئیزنم بده‌ی بچمه سه‌ردانێ برینێ مامه‌ری -
گوتی زۆر شه‌رمه بچیه سه‌ردانێ ڕهئیسهكی بیانی بی نهتدیتبی - گوتی بابه كار له كارا ترازا
خه‌به‌رێ مامهرم گهیێ
نه‌خۆشم ده‌ردم دوو ده‌رده - دهردهكم تایه ئێدیم ئێ گه‌رده‌نێ زه‌رده
برێنه مامه‌ری هه‌تا سه‌فه‌رێ دوایێ مردنێی نه‌كردیه بابێ یانه بمخوازی یانه بهرۆقێم به‌ردا
مامه‌ر له گه‌روو باسكان
كه‌وه‌ك دخوینی له‌گه دوو سوسكان
له هێروه‌ی داری شهكرانێ تخوا وه‌ره شه‌وێ تێكهركهین سمێر و بسكان
ده‌وجا ده‌رێم براینه
ئه‌وجا كابایزی بابێ ئهمسهرێ گۆ ئه‌رێ كیژم كو وابی زۆره شه‌رمه نابی و ناكرێ بچی
گوتی بابه ئێیناوێ
ئیزنم بده‌ی هه‌ر ده‌چم
ئیزنم نه‌ده‌ی هه‌ر ده‌چم
نه‌خۆ ڕۆژێ قیامه‌تێ له حزوریێ خودا و پێغه‌مبه‌ران مهحكهمێ خۆ و مامهرت پێكه‌م وه‌ڵاهـــ له ده‌ست لێكبهردانێ سهرهمهرگێم لێ بكه‌یه كۆسپێ مردنێ
چونكی بابێ ئه‌سمه‌رێ كابایز وه‌كی گوێ له‌و قسانه بوو گه‌له‌كی در به كیژێ خۆ سۆتا
گوتی ئه‌سمه‌ر ده‌ردێ ئهشقهتیێ دهرهدهكی تاره بێ ده‌رمانه - چ ده‌رمانی نینه - ئیلاهـ به دیتن و خواستن نه‌بی چ ڕێی ناچنێ - كچم ئه‌وه مه‌جالم دای بڕۆ سه‌ردانێ ئه‌شقێ خۆ بكه
به‌ران دانی هێوارێ وه‌ختی سیبه‌ری پیره مهقلوبی كێلبۆوه لۆ سه‌فینه شێتی خۆشناوان - چونكی سه‌فین به باسك و ته‌لانه - تخوا دانی هێواران لێ ڕامینه - له چنارێ دیوانێ كۆتر و باز و شه‌هێن لۆ خۆ لێكهن هێلانا
كابان - كابانێ گچكه ئه‌توش وه‌ختی دانی هێوارێ
وه‌رۆ بهرمارێ
پاشی تو له به‌ردێ سهربێرێ نه‌تبینم بێره به‌تاره چ فایده نینه
ده‌وجا ئه‌سمه‌ر و خه‌جیجه شلێ وسوی ره‌حمانی مار له شێخانه - جهواهیرێ شێم حه‌مه‌دی بارینی بابه‌شێخی گه‌یشتنه ئه‌سمه‌رێ لۆ سه‌ردانێ مامه‌ری هاتن
بزانن داخووه ده‌ردی چ ده‌رده چاری چ چاره
ده‌وجا ده‌رێم براینه ئه‌سمه‌ر و خه‌جیج و جه‌واهیر چوونه سه‌ردانێ برینێ مامه‌ری داخیلی قه‌سرێ خاروانێ بوون
هه‌مینه شۆڕی وه‌كی ئاوڕهكی داوه له ده‌ركێ ڕهشمارێ
گوتی ئه‌رێ مامه‌ر ده چا‌وا برندكه ئه‌سمه‌رت هاته سهرینگانێ
هه‌مینه شۆڕێ وه‌كی چاو وێكهت ئه‌سمه‌رێ كابایزی هاته سه‌ردانێ مامه‌ری
گوتی مامه‌ر چا‌وا برندكه ئه‌سمه‌رت هاتیته سهرینگانێ
مامه‌ر له حارێ مردنێ دابوو چاوی بریندكردن له ئه‌سمه‌رێ چ چا‌وا برندكا
ئه‌سمه‌رێ به‌ژنی ده‌رێ بهیداغه تیلاوكهی گه‌له خواره چاوی ده‌رێ ژێرپیارهنه ڕوومه‌تی ده‌رێ تۆپێ گولینه
مه‌مكی ده‌رێ فه‌ریكه سێوێ سه‌ر به كوریكهنه ده‌ست لێ گیرهبی و لێ گیرنابی گه‌له منداره
هه‌مینێ گۆ مامه‌ر مزگینیم له تو دهچاوا برندكه ئه‌سمه‌ره شۆڕت هاتیته سهرینگانێ لۆ دیتنێ تو
مامه‌ری چاو برندكردن دهحارێ مردنێ سبحان الله له چاویێ مامه‌ری و ئه‌سمه‌رێ به‌رامبه‌ر یه‌ك موقابیل بوون - دلداری ئهوهالهیه وه‌كی ئه‌سمه‌رێ و مامه‌ری
حه‌ز لێ‌كردن و غه‌ریبی و مهحهبەت هه‌ر وه‌هه‌یه وه‌كی ئه‌سمه‌رێ و مامه‌ری
مامهراغه له ئه‌سمه‌رێ ڕاما
گوتی ئه‌رێ ئه‌سمه‌ر وا نه‌مردم چاوم وێكهتی
هه‌رمێ به‌ر ئه‌وێ گه‌رمایێ به‌سه لیفكه شۆڕان دادێته خوارێ
ههسمهرێ فرمێسكی هاتنه خوارێ به‌سه سمێریێ سسونی له مامه‌ری
مامه‌ری گۆ ئه‌رێ ماروێران ئه‌سمه‌ر فرمێسكێ تو زه‌ریف مار له من خرا كرد
فرمێسكانت زه‌ریف مار له من كۆركردۆ مار له من خرا كرد چ فرمێسك بوون
گۆتی مامه‌ر ئه‌و فرمێسكانه‌م ئێ ههندێنینه داخووه ده‌ستێ خۆت له ده‌ستی به‌ره‌ده‌م
ئه‌و فرمێسكانه ئێ ههندێنه
ده‌رێن چه‌ند گه‌ردن زه‌رد و لیفكه شۆڕا
له‌وا كیژۆرا وه‌كی تازه داده‌نێن بنێ مهمكۆرا
ده‌كه‌ونه به حاریێ مرنێ كتنه به ئاوێ شوارێ
بازن و خهزێمانیان له كه‌پو ده‌ستا دینه ده‌رێ ڕۆژێ دووجارا دایكێ ڕه‌به‌ن شینێ پێ گێڕی
فرمێسكێ دیم لۆ ههندێنه
لۆ ئه‌وا لاوا وه‌كی تازه داده‌نێن قه‌یتانا سمێرێ
ده‌كه‌ونه به‌ر حاریێ مردنێ
له‌به‌ر ئاویێ شوارێ ڕانك و چۆغهرانیان له ملا دینه ده‌رێ
ڕۆژێ دووجارا باو و داك وێكڕا شینی لۆ گێرن عه‌زیزێ بهرمارێ
ئه‌میش هه‌ر وه‌كی وان
ههسمهر وا ده‌ستێ خۆت له ده‌ستی به‌ره‌ده‌م
خۆزی سه‌ت خۆزی به‌رێ داری خۆ‌یا بێبه‌ره كه‌س چ فایده له خۆزیا نه‌كردیه
ئه‌سمه‌ر خۆزیم له‌وێ ڕۆژێ وه‌كی سوار بووبووم له بۆره‌ی خارخار
ده‌گه سوارا كێلهبوومهوه له زێیه‌كه‌ی پیره بادینان له ئاقاری ئیفرازی
داتمه به‌ر سیبه‌رێ دارێ شهكرانێ ڕاستی ڕهشمارێ ماره بابێ تو
ئه‌و ڕۆژه‌م وه‌بیر دێته‌وه
وه‌كی له ده‌ركێ ڕهشمارێ ئاو به ده‌وی وهكردم
نوكهش ده‌ست لێك به‌ردانه قومهكیم لۆ ئاویێ فهراكێ بینه به ده‌ستم وه‌كه ده‌ستێ خۆت له ده‌ستی به‌ره‌ده‌م
ئه‌سمه‌ر حه‌یران حه‌یرانه
ده‌رمانی ده‌ردان زۆر غه‌ریبه
له بهینێ كوڕ و كچان حه‌ز لێ‌كردن گه‌له غه‌ریبه
به‌رێ ئاخ‌و بێفایده لۆ گریێ گۆڕان ده‌ست لێك به‌ردانێ داك و كوڕان ئێ كیژ و دایكان گه‌له دهردهكی غه‌ریبه دهردهكی گه‌له
ئێی یێ یێ گرانه
نوسینه‌وه‌ی / خاڵه ماندی