دوای چوار ساڵ دوو كه‌وتنه‌وه له دنیاى هونه‌ری و ڕاگه‌یاندنه‌كان، به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو دره‌ننگانى دوێنێ شه‌و هونه‌رمه‌ندى ناودارى عه‌ره‌بى "ماجد موهه‌ندس" گۆرانیبێژی عێراقی ئه‌لبومه نوێكه‌ی به‌ناوی "الدنیا دواره" له پێگه تایبه‌ته‌كانى خۆى بڵاو كرده‌وه.
ئه‌لبومه نوێكه‌ی ماجد موهه‌ندس 24 گۆرانی وڵاتانی كه‌نداو له خۆده‌گرێت و تیایاندا كاری له‌گه‌ڵ بژارده‌ی چه‌ندان شاعیر و ئاوازدانه‌رانی وڵاتانی كه‌نداو كردووه.
له‌و شاعیرانه‌ی ماجد كاری له‌گه‌ڵ كردوون بریتین له "توركی ئال شێخ، سعود بن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌بدوڵا ئه‌لفه‌یسه‌ڵ، سعود ئه‌لبابتین، قوس، و توركی".
ماجد سێ له گۆرانی ئه‌لبومه نوێكه‌ی له پێگه‌ى تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه گۆرانی یه‌كه‌میان به‌ناوی "فهموه" و گۆرانی دووه‌میان به‌ناوی"تسیبنی وتروح"ه، گۆرانى سێیه‌مایان به‌ناوى "حب مستمره".
به‌پێى زانیارییه‌كان بڕیاره له ماوه‌یه‌كى نزیكدا سه‌ردانى وڵاتی ئه‌مریكا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر سه‌عید ئالماروق كلیپ بۆ گۆرانییه‌كی ئه‌لبومه نوێكه‌ی بكات كه له به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمپانیای "رۆتانا"یه.