دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یك بوو سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى كه‌وتبوونه گیانى یه‌كتر و یه‌كتریان به گه‌نده‌ڵ و پیاوكوژ و فیرعه‌ون ناوزه‌ند ده‌كرد، ئه‌م شه‌ڕه‌یان وه‌ستێنرا به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكى تر مه‌حموود سه‌نگاوى ئەندامی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ هێرشى تووند ده‌كاته سه‌ر مه‌لا به‌ختیار و حزبه‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌ناو ده‌چن.
دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌ندێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى كه‌وتوونه‌ته گیانى یه‌كتر و فایلى نهێنى له‌سه‌ر شاشه‌كان له دژى یه‌كتر ئاشكرا ده‌كه‌ن، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، مه‌حموود سه‌نگاوى به قوباد تاڵه‌بانى گووت: "شه‌رمه‌زارییه تۆ نوێنه‌رى ئێمه‌ى"، دوای ِرۆژێك لە هێرشی مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ سەر قوباد تاڵەبانی بەهێنانی ناویەوە، ڕۆژى یەكشەمى 10 ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2017، قوباد تاڵەبانی دوای كۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، بێ ئەوەی ناوی سەنگاوی بێنێـت، هێرشی كردە سەری و ڕای گەیاند كە ئەوانە گەندەڵن كە بە تەواو بۆیاخەوە دێنە سەر تەلەفزیۆن و باسی گەندەڵی دەكەن و بەرەكانی جەنگ چۆڵ دەكەن و چەك و تەقەمەنی بەرەكانی جەنگ دەفرۆشن و ڕۆژنامەنووس دەكوژن".
ئه‌مجاره مه‌حموود سه‌نگاوى ڕووى قسه‌كانى ده‌خاته مه‌لا به‌ختیار و حزبه‌كه‌ى و پێیان ده‌ڵێت: "ئەگەر جەماوەرەکەی خۆمان لە دەست بدەین و تەنها پشت بەهێزی سەربازیی ببەستین پێم وایە ڕووخاوین!".
مەحمود سەنگاوی ڕایدەگەیەنێت هەندێک کەس لەناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دێنه سه‌ر تیڤیه‌كان و قسه ده‌كه‌ن، زۆر جار قسه‌كانیشیان زیانی زۆری هه‌یه بۆ یەکێتی"، دووپاتى ده‌كاته‌وه هەر هێزێک جەماوەرەکەی لەدەست بدات "دەڕووخێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مه‌لا به‌ختیار ڕۆژى چوارشه‌م 10 ى كانوونى دووه‌م له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا گووتى :"یه‌كێتى ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسیش بهێنێت هه‌ر به به‌هێزى ده‌مێنێته‌وه چوونكه ئێمه هێزى چه‌كداریمان هه‌یه".
بۆ بینیى ته‌واوى ڤیدیۆكه..