موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق،له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سیاسه‌تى كاتكوشتن به‌رانبه‌ر به كوردستان پێڕه‌و ده‌كات و ئامانجیه‌تى ته‌نگژه‌كانى كوردستان قووڵتر بكاته‌وه تا بتوانێت له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن مه‌رجه‌كانى خۆی بسه‌پێنێ.
ئه‌مین كه په‌رله‌مانترێكی چالاكه له داكۆكی مافه‌كانی كورددا له به‌غدا، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه عه‌بادی خۆى له به‌رپرسیاریه‌تى یاسایی و ده‌ستووری ده‌دزێته‌وه و دووپاتی ده‌كاته‌وه "هه‌ڵبژاردنى داهاتووی په‌رله‌مانى عێراقیش به نزیكترین ده‌رفه‌ت بۆ كورد ده‌زانێت كه بتوانێت له رێیه‌وه پارسه‌نگی خۆى راست بكاته‌وه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كى عێراق".
* له كاتێكدا هه‌وڵی هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆى عێراقیش هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى شاندی هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق، هه‌موو ئه‌مانه هێشتا له ئه‌رزى واقیع هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌وڵه‌كان گه‌یشتوون به‌وه‌ى له‌م هه‌فته‌یه كۆببنه‌وه؟
گوشار هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه و دانوستاندن، بۆیه كۆنه‌بوونه‌وه‌یان به ماناى خۆدزینه‌وه دێت له به‌رپرسیاریه‌تى یاسایى و ده‌ستووری به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكى كوردستان. ئه‌وه‌ى ئێسته روون بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستى ده‌ستى ده‌كات و سیاسه‌تى كاتكوشتن به‌رانبه‌ر به كوردستان پێڕه‌و ده‌كات، ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان له حاڵێكى خراپتردا ببینێت به‌و ئامانجه‌ى له كاتى گفتوگۆ و دانوستاندن ئامانجه‌كانى سه‌ر بگرێت و مه‌رجه‌كانى به‌سه‌ر كوردستان بسه‌پێنێت.گوشاره‌كان ده‌رئه‌نجامیان ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا روون نییه كه‌ى شاندی هه‌ردوولا داده‌نیشن.
* ئه‌ى ناردنى لیستى مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و چوونى چه‌ند شاندێك بۆ به‌غدا، هیچ له پرسه‌كه ناگۆڕێت؟
ئه‌وه زیاتر كاتكوشتنه. عه‌بادی ده‌بوو بێ هیچ پاساوێك دواى ئه‌و ته‌نگژه‌یه راسته‌وخۆ گفتوگۆی ده‌ست پێ بكردایه، چ بیانوویه‌كى هه‌یه كه گفتوگۆ ناكات؟ خۆ ده‌وڵه‌تێكى دوژمن نییه تا بڵێت مه‌رجی پێشوه‌ختم هه‌یه. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر بیانوویه‌كى هه‌بێت ئه‌وا ناده‌ستووری و نایاسایین و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی خراپ ده‌بێت.
*فوئادمه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستپێشخه‌ری هه‌یه، پێتوایه ئه‌نجامى ده‌بێت؟
سه‌رۆك كۆمار پێگه‌ی ده‌ستووری خۆى هه‌یه و هه‌وڵه‌كانیشی كاریگه‌ری ده‌بن، ئه‌گه‌ر به رژدی هه‌وڵ بدات و حه‌یده‌ر عه‌بادی ناچار بكات.
* به‌ڵام قسه‌یه‌ك هه‌یه كه كه‌سایه‌تیى سه‌رۆك كۆمار لاوازه و نه‌یتوانیوه عه‌بادی ناچار بكات، له وه‌ختێك پێشتر ئه‌زموونى ئه‌وه‌مان هه‌یه كاتێك كێشه ده‌بوو، مام جه‌لال هه‌ولێرو به‌غداى له‌سه‌ر مێزێك كۆده‌كرده‌وه؟
پێگه‌ى مام جه‌لال له‌گه‌ڵ پێگه‌ى فوئادمه‌عسووم به‌راورد ناكرێن. مام جه‌لال كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێز و كاریگه‌ر و كۆكه‌ره‌وه بووه، بۆیه به‌شێك هی كه‌سایه‌تیى خۆی و پێوه‌ندییه‌كانى بوو، هی ئه‌و نازه بوو لاى هه‌مووان هه‌یبوو. ئه‌و به‌شه‌ى پێوه‌ندی به كه‌سایه‌تى مام جه‌لاله‌وه هه‌بوو نه‌ماوه، ئه‌وه‌ى ئێسته هه‌یه ده‌سه‌ڵاته یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانه كه سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتێكى ته‌شریفاتی سنوورداری هه‌یه.
* له كاتێكدا هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كڕیزی سه‌نگی كورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه‌چی ئێسته حزب حزبێنه به‌دوای یه‌كدا ده‌چن بۆ به‌غدا، ئه‌ی چی كراوه بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ى هه‌مووان باسی ده‌كه‌ن؟
ئه‌وه راسته. پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بۆ یه‌كڕیزی ناوماڵى كورد بێت تا به‌یه‌ك ده‌نگ بچینه به‌غدا، بێ بوونى یه‌كڕیزیی كورد به‌شێكى گرنگ له سه‌نگی خۆى له به‌غدا له ده‌ستده‌دات، ئه‌وانیش شه‌و و رۆژ گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و پیلانى بۆ داده‌نێن، هه‌وڵده‌ده‌ن هێزه كوردستانییه‌كان یه‌كگرتوو نه‌بن، چونكه ده‌زانن ئه‌گه‌ر كورد یه‌كڕیز بێت تواناى ئه‌وان بۆ نكۆڵی‌كردن له مافى كورد سنووردارتر ده‌بێت و هێزی كوردیش له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تى به‌هێزتر ده‌بێت، بۆیه ئه‌مانه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كان.
*كێ له‌مه‌دا به‌رپرسه؟
هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌یانتوانیوه گفتوگۆ و گونجانێك له‌ناوخۆى كوردستان دروست بكه‌ن، له‌مه‌دا به‌رپرسن، به‌رپرسن له‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌ى له پێشتردا پێڕه‌ویان كردووه.
*نه‌بوونی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له چوار ساڵی رابردوودا چه‌نده زیانی له كوردستان داوه؟
ترسه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌موومان هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین. دروست نه‌بوونى هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌ریخست ناوخۆى كوردستان یه‌ك نییه و له به‌غداش ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه بێگومان ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه هه‌بووایه، ئه‌وه‌ى ئێسته رووی نه‌ده‌دا.
* حكوومه‌تى عێراق پێداگیره له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ریفراندۆم، پێتوایه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن؟
ته‌نیا بیانوویه‌كى بێ مانایه. دادگاى ده‌ستووری كه بڕیاریدا ده‌رئه‌نجامه‌كانى ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێته‌وه، حكوومه‌تى عێراق ده‌زانێت بڕیاره‌كانی دادگاى فیدڕاڵى بۆ هه‌موو لایه‌ك كۆتایه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك پێیه‌وه پابه‌ند بێت، بۆیه پێویست ناكات هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندبوونى خۆى پێیه‌وه رابگه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان گوتوویه‌تى رێزی لێ ده‌گرین. جگه له‌مه دادگاى فیدڕاڵی عێراق نه‌یگوتووه ده‌بێت ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێته‌وه، به‌ڵكو ده‌ڵێ ده‌رئه‌نجامه‌كانى، كه ریفراندۆم هیچ ده‌رئه‌نجامێكى نه‌بووه و ئه‌گه‌ر هه‌یبووایه، ئه‌وا ده‌بوو ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت، بۆیه نه بڕیاره‌كه‌ى دادگا پێویست بوو، نه حكوومه‌تى هه‌رێمیش پێویستى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ریفراندۆم هه‌یه، ئه‌وه‌ى راستى بێت ئه‌مه‌ش بیانوویه‌كى تری عه‌بادییه بۆ خۆدزینه‌وه له گفتوگۆ.
*چیتر ماوه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دژ به هه‌رێمی كوردستان بیكات؟ پێتوایه هه‌نگاوی داهاتووی چی ده‌بێت؟
پێم وایه تا بۆی بكرێت خۆى له دانوستاندن و گفتوگۆ ده‌دزێته‌وه و كێشه‌كان به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه، تا ته‌نگژه‌كانى كوردستان قووڵتر ببێت.
*له كاتێكدا بۆچوونێك هه‌یه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت به‌ڵام قه‌واره و هاوپه‌یمانیش راده‌گه‌یه‌نرێت وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن. ئه‌گه‌رچی حزبی ده‌عوه روونكردنه‌وه‌ی داوه كه عه‌بادی و مالیكی به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌یه دوو لیستی جیاوازیان هه‌بێت، چی ئاگاداری ئه‌وه هه‌ی؟ لێكه‌وته و ده‌رهاویشته‌كانی له‌سه‌ر داهاتووی عێراق و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رولێر و به‌غدا چی ده‌بێت؟
ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌ناو حزبی ده‌عوه هه‌یه دژ به حه‌یده‌ر عه‌بادی كه بۆ خولى دووه‌م نه‌بێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، زۆرینه‌یان پێیان وایه مالیكى كه‌سێكى گونجاوتر و به‌هێزتره، عه‌بادیش هه‌وڵى مانه‌وه ده‌دات، هێشتا ئه‌مه روون نه‌بووه‌ته‌وه چی به‌سه‌ر دێت.پێوه‌ند به لێكه‌وته‌كانیشی به‌سه‌ر كوردستانه‌وه، تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانى كورده كه بتوانێت یارییه‌كى زیره‌كانه بكات، ئه‌مه پرسێكى گرنگه و ده‌بێت له ئێسته‌وه بیری لێ بكاته‌وه و كاری بۆ بكات.
* به‌ڵام هێشتا كورد حزبییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات؟
ئه‌مه نزیكترین ده‌رفه‌ته له ده‌ست هه‌رێمى كوردستان بۆ راستكردنه‌وه‌ی پارسه‌نگی خۆی له عێراق و ده‌بێت كاری بۆ بكات، نه‌ك حزبییانه شاند بچێته به‌غدا و شاند بێته‌وه.