هه‌رچه‌نده خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ كراوه، كه‌چى پڕۆژه یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى دوو ره‌گه‌زنامه له په‌رله‌مانى عێراق فه‌رامۆش كراوه و په‌رله‌مانتارێك داوا ده‌كات بخرێته كارنامه‌ى په‌رله‌مانه‌وه.
فالح حه‌سه‌ن خه‌زعه‌لی په‌رله‌مانتار له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه له په‌رله‌مان ده‌گرێت له‌وه‌ى پڕۆژه یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى دوو ره‌گه‌زنامه ناخاته ده‌نگدانه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و یاسایه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، "ماوه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى ئه‌و پڕۆژه یاسایه تێپه‌ڕیوه، كه‌چى نه‌خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانیش دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه پێویسته ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ى دواكه‌وتوون، زوو په‌سه‌ند بكرێن".
فالح حه‌سه‌ن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به پێى ماده‌ى 18 له ده‌ستوورى عێراق نابێت فره رهگهزنامهیى له عێراق هه‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پۆستێكى باڵا وه‌رده‌گرن ده‌بێت ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و ره‌گه‌زنامه‌یه بن كه دواتر وه‌ریان گرتووه.
ئه‌و پڕۆژه یاسایه كاتێك پێشكه‌شى په‌رله‌مان كرا، زۆر له به‌رپرسه باڵاكانى عێراق هه‌ڵگرى دوو ره‌گه‌زنامه بوون، له‌وانه سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و چه‌ندان به‌رپرس و وه‌زیر.