پشكەكانی كۆمپانیای فەیسبووك 4% دابەزی

:: PM:01:33:13/01/2018 ‌

بەهای پشكەكانی فەیسبووك لە دوایین سەعاتەكانی هەفتەی رابردووی بۆڕسە رووی لە دابەزین كرد و ئەمەش دوای ئەوە دێت بڕیاری دا گۆڕانكاری لە شێوەی ناردنی هەواڵ لە تۆڕەكەدا بكات.

مەبەستی فەیسبووك ئەوەیە كاتێكی كەمتر لە بەشداربووانی فەیسبووك بفەوتێت بەهۆی هەواڵەكان. مارك زاكربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردەوە نیوزفید یەكێكە لە گرنگترین بەشەكانی فەیسبووك كە تیایدا رێكلام دەكرێت و لەمەودوا زیاتر گرینگی بە پرسە كۆمەڵایەتییەكان دەدرێت.

لە دوای ئەم گۆڕانكارییە بەشداربووانی فەیسبووك ژمارەیەكی كەمتر لە پۆستی رێكلامی كۆمپانیاكان و كەسایەتییە بازرگانییەكانیان پێ دەگات. بازرگانان نیگەرانی خۆیان لەوە دەربڕیوە ئەو بڕیارە كێشە بۆ چۆنیەتیی رێكلامەكانیان بڵاو بكاتەوە.

یەكەم جار زوكربێرگ رەتی كردەوە كێشەی رێكلام دروست بكات، بەڵام دواتر دانی بەوە نا كە هەڵەی كردووە.

یەكێك لە گرنگترین داهاتەكانی كۆمپانیای فەیسبووك لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەی دایمەزراندووە لەو رێكلامانەیە كە بە مەبەستی جیاوازی سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری بڵاو دەبنەوە و ئەمەش خەڵكێكی زۆری دنیای لە دەوری خۆی كۆ كردووەتەوە.
سەرچاوە/مێهرنیوز




وشە - سلێمان تاشان