له میانه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى له چیك، ژنێك هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌رۆك كۆمار و پێى ده‌ڵێ، "له‌شفرۆشه‌كه‌ى پوتین".
دوێنێ له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى خولى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى له كۆمارى چیك، ژنێكى فیمینست له میلۆش زیمانى سه‌رۆك كۆمار نزیك كه‌وته‌وه و جنێوى پێ دا.
زیمان لایه‌نگرى رووسیا و چینه و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى دژایه‌تى مسوڵمانان ده‌كات، بۆیه ژنه‌كه كه ته‌نیا پانتۆڵێكى له‌به‌ردابوو، زیمان به لایه‌نگرى رووسیا تۆمه‌تبار ده‌كات و له‌كاتى ده‌نگدان زیمان ده‌بینێ و پێى ده‌ڵێ، "زیمان له‌شفرۆشه‌كه‌ى پوتینه".
پاسه‌وانانى سه‌رۆكى چیك توانییان ژنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، كاتێك زیمان و هاوسه‌ره‌كه‌یان له ناوه‌نده‌كه‌ى ده‌نگدان برده ده‌ره‌وه. زیمان له لێدوانێكیدا له‌باره‌ی هێرشى ژنه‌كه گوتى، "شانازى به‌وه ده‌كه‌م له‌لایه‌ن ژنانى فیمانیست هێرشم كراوه‌ته سه‌ر چونكه ئه‌وانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پیاوانى پیرۆزیش".
كاتێكیش كاغه‌زه‌كه‌ى خسته ناو سندووقى ده‌نگدانه‌وه زیمان گوتى، "ده‌نگ ده‌ده‌م سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایییه‌كانى رێكخراوى فێیمن".
رێكخراوى "فێیمن"ى ژنان كه له چه‌ندان وڵاتى ئه‌وروپیدا كاران، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شوناسى ژنه‌كه‌یان ئاشكرا كرد كه ناوى ئه‌نجێلینا دیاشه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كرواتییه.