پرتەقاڵ میوەیەكی زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ئەگەر لەگەڵ خوێیش تێكەڵی یەكتریان بكەین، ئەوا دەبێتە چارەسەرێكی سروشتی زۆر بەهێز و كۆكە بەیەكجاری لەناو دەبات.
كاتێك توێكڵی ڕووی دەرەوەی پرتەقاڵ لا دەبەین، توێكڵێكی تەنكی سپیش دەردەكەوێ، لە ڕووی زانستییەوە پێی دەگوترێ ئالبەدۆ، شێوەیەكی نەرم و ئیسفەنجی هەیە و پێكهاتەی بیۆفلاڤۆنۆیدسی تێدایە كە بە گرنگترین سەرچاوەی ڤیتامین Cی دادەنرێ، ئەمە یارمەتی نزمبوونەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆل دەدا و هەروەها پێكهاتەی فلاڤەدۆ كە بەشی ڕەنگینی پرتەقاڵ دەگرێتەوە و بۆنێكی خۆش دەردەدا، پۆرگ و كڕۆكی پرتەقاڵ و بەشە پڕئاوەكەیشی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، بۆیە تەنیا یەك پرتەقاڵ بەشی پێویستی رۆژێكی جەستە بۆ ئەو جۆرە ڤیتامینە دەستەبەر دەبێت.
چۆنیەتیی ئامادەكردنی هەڵماندنی پرتەقاڵ بەخوێ بۆ چارەسەركردنی كۆكە:
پێكهاتەكان: یەك پرتەقاڵ ، بڕێك خوێ.
ئامادەكردنی:
یەكەم: پرتەقاڵەكە بۆ ماوەی 20 خولەك بكە نێو ئاو و خوێوە.
دووەم: بەشی سەرەوەی پرتەقاڵەكە دوو سانتیمەتر لێ بكەوە وەكو شێوەی كڵاوێك.
سێیەم:پاشان بە چەتاڵێك چەند كونێك بكە بەشی سەرەوەی پرتەقاڵەكەوە.
چوارەم:نزیكەی نیو یان یەك كەوچكێكی چا خوێ بكە بەسەر پرتەقاڵەكەیا و تا دەتوێتەوە و ئاو لە بەشی سەرەوەی دێتە دەرەوە.
پێنجەم: پرتەقاڵەكە بكە دەفرێكی بەتاڵەوە و پاشان بیكە نێو دەفرێك ئاوەوە و سەری دەفرەكە قەپات بكە.
شەشەم: دواتر ئاوەكە گەرم بكە تا هەست بە نەرمبوونەوەی پرتەقاڵەكە دەكەیت.
حەوتەم: پاشان بە كەوچكێك كرۆكی پرتەقاڵەكە بخۆ.
بەم شێوەیە سوودی یەكجار زۆر بە جەستە و تەندروستیتان دەگات و بەیەكجاریش كۆكە لەناو دەچێ و ئیسراحەت دەكەن.