وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیار ده‌دات كه تێكردنى به‌نزین بۆ سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه به ئه‌لیكترۆنى بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى كوردى و عێراقى به‌پشت به‌ست به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایانگه‌یاندووه له‌مه‌ودوا تێكردنى به‌نزینى سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم به سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش هه‌موو سووته‌مه‌نییه‌كانى سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى وه‌زاره‌تى ناخۆش به هه‌مان سیسته‌م خه‌رج ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌كه وه‌زاره‌تى ناوخۆ روونى كردووه‌ته‌وه، "ئامانج له‌م سیسته‌مه چاودێریكردنى خه‌رجكردنى سووته‌مه‌نى و دابه‌شكردنیه‌تى به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه كاروبارى فه‌رمیى وه‌زاره‌تى ناوخۆ رایی ده‌كه‌ن".
وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه كه مه‌به‌ست له‌م سیسته‌مه ئه‌وه‌یه رێگریى له به‌هه‌ده‌ردانى سووته‌مه‌نى بكرێت.
وێڕاى ئه‌وه‌ى كوردستان له ته‌نگژه‌یه‌كى ئابووریدایه و سووته‌مه‌نى له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ناكرێت، ساڵانێكه هاووڵاتییان گله‌یییان له دیارده‌ى به‌كارهێنانى ئۆتۆمبێله‌كانى حكوومه‌ت هه‌یه له لایه‌ن هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ره‌وه كه بۆ مه‌به‌ستى كه‌سى به‌كارى ده‌هێنن. ئه‌م هه‌نگاوه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆش یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت كه پێدانى به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێله‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه سنووردار ده‌كات.