لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا

:: PM:06:17:13/01/2018 ‌

لە ڕووداوێكی هاتوچۆ لە شارەدێییەكی سەر بە پارێزگای هەولێر دوو كەس گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەكیش دەڵێت، تیژ لێخوڕین هۆكاری ئەو ڕووداوە بووە.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی كانوونی دووەم، بەهۆی بەریەكەوتنی سێ‌ ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی شارەدێی بێستانەی سەر بە شارۆكەی بنەسەڵاوەی هەولێر دوو كەس گیانی لە دەستدا و كەسێكیش بە سەختی بریندار بوو.

ئارام یاسین كە شایەتحاڵێكی ڕووداوەكەیە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كەمێك پێش ئێستە لە ڕێگەی بێستانە دوو كەس گیانی لە دەستدا كە ڕووداوەكە روویدا لەنێوان تەكسیەكی جۆری سەنی و جێبیكی مۆدێل 2010 و گرایزەڕێك دوو لە سەرنشینانی تەكسیەكە گیانیان لەدەست داوە.

ئەو شایەتحاڵە گوتی، ئێستە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و پۆلیسی هاتوچۆ لە شوێنی ڕووداوەكەن بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی پێكدادانەكە و كردنەوەی ڕێگەكە، كە بەهۆی ڕووداوەكە و كەوتنی جەستەی كەسەكان و پاشماوەی ئۆتۆمبێلەكان لەسەر شەقامەكە بۆ ماوەی نیو سەعات ڕێگەكە داخرابوو.

هەرێمی كوردستان بە پێی ئامارێكی ساڵی 2017 زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار ئۆتۆمبێلی هەیە و زۆرترین ڕووداوەكانی هاتوچۆیش بەهۆی تیژ لێخوڕینەوە دەكەوێتەوە.





وشە - رامیار جەواد