باڵوێزی ئێران: هاریكاری سەربازیمان لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبێت

:: PM:08:14:13/01/2018 ‌

دوای ئەو راپۆرتانەی باسی بەردەوام بوون و هاریكاری سەربازی هەریەك لە ئەمەریكا و رووسیا لە ناوچەكە دەكەن، ئیرج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا دووپاتی كردەوە، كە هاریكاری سەربازی وڵاتەكەی بۆ عێراق رژد و فرەوان بووە و لە داهاتوویشدا بەردەوام دەبێت.

بەپێی ئاژانسی "تەسنیم"، مەسجدی ئەمڕۆ شەموو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە تاران دووپاتی كردەوە، پێوەندی و هاریكاری بەرگری و سەربازیی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق لەسەر ئاستە جیاوازەكان بۆ داهاتوو بەردەوام دەبێت و روونی كردەوە، كە هاریكارییەكە بە ئامادەبوونی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس ئەنجام دراوە.

زیاتر گوتی، ئێمە پێوەندی باشمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و سوپا و پۆلیسی عێراق و حەشدی شەعبییەوە هەیە و دووپاتی كردەوە، كە هەروەها وڵاتەكەی یارمەتی عێراق دەدات لە ئاوەدانكردنەوەی و پێوەندییەكانیشی لەگەڵ بەغدا سیاسی و كولتووری و كۆمەڵایەتیشە.

مەسجدی رای گەویاند، كە هەروەها وڵاتەكەی پێوەندی لەگەڵ پارتەكانی عێراقیش باشە و پێوەندییەكانی لەگەڵ كورد زۆر بەهێز و مێژووییە و لە ماوەی داهاتوویش هەوڵ دەدەین، كە پێوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بگەڕێتەوە بەپێی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا. 

باڵوێزی ئێران ئاشكرای كرد، كە ناوەندی مامەڵەكردنی بازرگانی نێوان بەغدا و تاران بەبێ حیسابكردنی نەوت و گاز، دەگاتە حەوت ملیار دۆلاری ئەمەریكایی، لەو كاتەی بە نەوت و گازەوە دەگاتە 12 ملیار دۆلار، لەو كاتەی ئێران دووەم هاوبەشی ئابوورییە لەگەڵ عێراق لەدوای چین و دواتریش توركیا.

مەسجدی ئاماژەی كرد، ئێمە خاوەن پێنج كونسوڵخانەنین لە عێراق و چوار هەزار قوتابی عێراقیش ئێستە لە قوتابخانە و زانكۆكانی ئێران بەفەرمی دەخوێنن، بۆیە پێویستە پێوەندییەكانمان پتەوتر بكەین.

سەرچاوە: مەنار پرێس




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل