پۆلیسی دهۆك هاووڵاتییانی پارێزگاكە ئاگەدار دەكاتەوە


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ئاگەداری هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەكاتەوە، كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پاسپۆرتیان دروست كردووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان.

هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی دهۆك ئەمڕۆ شەموو بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی لە چەند رۆژی رابردوو پاسپۆرتیان دروست كردووە، پێویستە بە زووترین كات سەردانی بەشی وەرگرتنی پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی دهۆك بكەن بو وەرگرتنی پاسپۆرتەكانیان.

زیاتر گوتی، پاسپۆرتەكان لە سەعات 8:00ی بەیانی تا سەعات 6:00ی ئێوارە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت و ئەوان دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە ناوەكانیان ببیننەوە.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری

گەڕان




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:09:01:13/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌