دوای ئەوەی زانایانی گەردوون ناسی گەشتیان كرد بۆ دەرەوەی ئاسمانەكانی زەوی و ههسارهی مەریخیان دۆزییەوە، ئێستە ئەم زانایانە لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێككەوتوون بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێڵێك، كە بتوانێت بگات بەو هەسارەیه.
بەپێی هەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی "
steemit" بڵاو كراوەتەوە و باس لەو ئۆتۆمبێلە دەكات، كە زانایان دروستی دەكەن و لە پشتی مووشەك دەیبەستن بۆ گەشتكردن بۆ مەریخ و دەڵێت، كۆمپانیای "سپەیس ئێكس"ی ئەمەریكی دەیەوێت ئۆتۆمبێلێكی جۆری تێسلا لە سەر پشتی مووشەكێكی ئاسمانی بنێرێتە سەر هەسارەی مەریخ.
ئیلۆن مەسك، دامەزرێنەری كۆمپانیای سپەیس ئێكس ڕای گەیاندووە، لە داهاتوودا ئۆتۆمبێلەكەی، كە لە جۆری "رودستر تێسلا"یە و ڕەنگی سوورە لەسەر پشتی موشەكێكی ئاسمانی دەنێرێتە سەر هەسارەی مەریخ.
ئیلۆن وتوویەتی، خەونی ئەوەم هەیە ئەو ئۆتۆمبێلە بتوانێت لە ژینگەیەكی جیاوازی مەریخ و لەوەی بۆی دروست كراوە بجوڵێت، هەروەها بەو مەبەستەیش دوای ملیۆنان ساڵ بۆ یەكەم جار دەتوانن ئۆتۆمبێل بگەێنن بۆ سەر هەسارەی مەریخ.
ئەمەیش لە كاتێكدایە بەپێی ئەو پلانەی، كە بۆی ئامادە كراوە ئەگەر سەر بگرێت ئەوا دەبێتە ڕیكلامێكی مەزن هەم بۆ كۆمپانیای سپەیس ئێكس و تۆتۆمبێلی تێسلایش، ئەو مووشەكە ئاسمانییەی كە بۆ ئەو مەبەستە ئامادە كراوە ناوی فالكۆن هیڤی و لە ماوەی ڕابردوودا چەندان جار چاكسازی تیدا كراوە لەبەر مەترسی گڕگرتنی لە خولگەی زەویدا.