هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كورد "نازدار"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسووك، پێش كه‌مێك نوێترین وێنه‌ی خۆی بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو كرده‌وه، بووه‌ته جێى توانجى هه‌وادارانى و به‌وه‌ى ئه‌مه یه‌كه‌م جاره نازدار به‌م شێوه ده‌ركه‌وێت، هه‌وادارانى ده‌ڵێن "زیاتر له ستایلى كچێكى منداڵ ده‌چیت".
نازدار ماوه‌یه‌كه به‌جلى كوردییه‌وه وێنه‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه له پێگه تایبه‌تییه‌كانى خۆی، هه‌وادارانى پێى ده‌ڵێن هه‌وڵ بده به جلێكى تر وێنه‌كان بڵاو بكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌م ماوه نازدار زۆرترین وێنه‌كانى به جلى كوردییه‌وه بووه، هه‌ربۆیه ئه‌م جاره به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وتووه.
شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ند نازدار ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ پشتوانی له پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژانه وێنه‌ی نوێی خۆی به جلی كوردییه‌وه بڵاوكرده‌وه بۆ پاڵپشتی له كولتووری جلی كوردی و ده‌وڵه‌تی كوردی.
نازدار له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له‌دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپه و ماوه‌یه‌كه كاری نوێی نییه و بێ ده‌نگه، هاوسه‌رگیری كردووه و له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی. نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده هه‌یه.
نازدار یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه زۆر گرنگی به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات و به‌رده‌وامه له‌ڕێی په‌یجه‌كانییه‌وه وێنه تایبه‌ته‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.