یەكێتیی بە لیستی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكات

:: PM:09:29:13/01/2018 ‌

مەڵبەندەكانی ( دهۆك - مووسل - شنگال - هەولێر)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیار دەدەن لە ناوچە جێناكۆكەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بە لیستی سەربەخۆ بەشدار بن.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی كانوونی دووەم، هەرێم كەمال ئاغا، بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، سەبارەت بە رێكخستنی لیستی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگاكان كە لە بەرواری 12- 5 -2018 ئەنجام دەدرێت بۆ ئەم مەبەستە هەموو مەڵبەندەكانی ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكە پێشنیاز و بەرنامە و كاری خۆیان خستە ڕوو.

لە بەشێكی هەواڵەكەدا هاتووە، بەتایبەتی ناوچە كێشە لەسەرەكان دوای کردەوەگەلی سەربازی عێراق لە دۆخێكی تردایە، بۆیە پێویست دەكات هەموومان بە یەك دەنگ هەوڵدەین زۆرترین نوێنەرمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان هەبێت وەبتوانین بەرگری لە مافە دەستوریەكانمان بكەین، كە لە دەستووری عێراق دا هاتووە.

بەپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ بۆ دیاری كردنی كاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كرا كە یەكێتیی بە لیستێكی سەربەخۆ بە شداری دەكات بۆ ئەوی بتوانرێت تەعبیر بێت لەم سیاسەتە دروستانە، كە لە رابردوودا لەم ناوچانە كردوویەتی.

بەهۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر كورد تەواوی سنووری ناوچە كێشە لەسەرەكانی لە دەستدا، كە باڵێكی خیانەتكاری یەكێتیی لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ئەنجامی دا.
  



وشە - رامیار جەواد