ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشی قۆڵۆن نه‌تزانیووه‌

:: PM:09:49:13/01/2018 ‌
قۆڵۆن، وەک هەر ئەندامێکی لەشی مرۆڤ، دووچاری نەخۆشی زگماکی و هەوکردن و شێرپەنجە دەبێت.

نەخۆشی قۆڵۆنی دەمارگیری یەکێکە لە زیاترین نەخۆشییەکان، کە لە زۆرینەی کۆمەڵگەکانی سەر زەوی باوە، ئەوەیش بەهۆی جەنجاڵی ژیان و زۆری بیرکردنەوە و دەمارگیرییەوە، مرۆڤ ئەو کاتەی بەدەست ئازاری سک گرژبوونی ماسولکەکانی قۆڵۆن و قەبزی و سکباکردن و دەرچوونی پیسایی شل تا رادەی هێڵنج و سەرئێشە و خەمۆکی، بۆیە له‌ خواره‌وه‌دا باسی  ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشی قۆڵۆن نه‌تزانیوه‌ تا ئێسته‌.

قۆلۆن بەشێکە لە بەشەکانی ڕیخۆڵە ئەستوورە، ڕیخۆڵە ئەستوورە خۆی سێ بەشی ھەیە (قۆلۆن، رێکتۆم، کۆم).

قۆلۆن خۆی لە چوار بەش پێکھاتووە، کە ئامانن، بەشەکانی قۆلۆن پێكدێت له‌:-

1- کۆلۆنی بەرەو ژوور: لە سێکۆم ھەتا نزیکی جەرگ چووە، ئاپاندیس بەم بەشە لە قۆلۆن لکێنراوە.

2- قۆلۆنی ڕاس: بە ژێری گەدەدا دەڕوات.

قۆلۆنی بەرەو خوار: لەژێری سپڵ ھەتا سەرەتای قۆلۆنی لار.

قۆلۆنی لار: لە کۆتایی قۆلۆنی بەرەو خوار ھەتا ڕێکتۆم.

وروژانی قۆڵۆن چییە؟

بڕیتییە لە شێوان لە فرمان و کاری کۆئەندامی هەرس بەهۆی هەڵچوون و ناڕێکی لە جوڵەی ریخۆڵەکانەوە، بۆیە نیشانەکانی بریتین لە گرژی و ئازار لە ناوچەی سک و سکچوون و قەبزی بەیەکەوە و سکباکردن و دەرچوونی غازات و شلە لەگەڵ پیسایی و هێڵنج و سەرئێشە و خەمۆکی.

بەگشتی کەسێک لە هەر پێنج کەس بەدەست ئەو نەخۆشییە دەناڵێنێت و لە هۆکارەکانی رارایی و بێئومێدی و بیرکردنەوەی زیاد و خواردنەوەی قاوە و سەوزە و بەرهەمەکانی شیرەمەنی.

شێرپەنجەی قۆڵۆن چییه‌؟

یەكێكە لە بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجە، كە بەوە جیادەكرێتەوە بەبێ دەنگی هێرش دەكات، ئەو بریتییە لە لووی شێرپەنجەیی، كە لەو زمانە گۆشتییە پەنجەییانەی لە ناو بەشی كۆتایی ریخۆڵە ئەستوورە گەشە دەكەن، دروست دەبێت. 

شێرپەنجەی قۆڵۆن دووەم هۆكاری مردنە لە دنیادا، هەروەها یەكێكە لە 10 گەورەترین هۆكارەكانی مردن لە سەرانسەری دنیا، سێیەم جۆری شێرپەنجەی بڵاویشە لە پیاوان و دووەمیش لە ئافرەتاندا.

ئەو نەخۆشییە لەو كەسانە زیاترە، كە رێژەیەكی زۆر چەوری دەخۆن و كەمیش ڕیشاڵەكان، هۆكاری سەرەكی تووش بوون به‌ بەشێرپەنجەی قۆڵۆن نە خواردنی ڕیشاڵەكانە.

نەخۆشییەكە لە رێگەی ئەو زیادە پەنجەییانەی لەناوپۆشی قۆڵۆن دروست دەبن دەست پێ دەكات كە بەلووە ڕژێنەكان دەناسرێت، چەندان هۆكار هەن، كە وا دەكەن ببنە شێرپەنجەیی لەوانە زیادبوونی ڕێژەی چەوری لە خۆراكدا و كەمی ڕیشاڵەكان و بەتەمەندا چوون و گۆڕانكارییە بۆماوەییەكانیش. 

ئایه‌ قۆڵۆن ژەهراوی ده‌بێت؟

قۆلۆن گرنگترین کاری هەیە لە لەشی مرۆڤدا، هاوسەنگی ئاو دەپارێزێت لە هەموو ئەندامەکانی لەشدا، سیستەمی بەرگری ڕێک دەخاتەوە و یارمەتی پرۆسەی هەرسکردن دەدات. 

ئەگەر قۆلۆن کێشەیەکی تووشبوو ماددە ژەهراویە زیادەکان ناچنە دەرەوە لە لەش، لەبری ئەوە لە لایەن ئەندامەکانەوە هەڵدەمژرێن.

تا خۆراک بڕواتە لەشەوە و پرۆسەی هەرسکردن تەواو ببێت بە لایەنی کەمەوە 24 سه‌عات دەخایەنێت، ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی کەم ماددەی بەسوود و ڤیتامین و ئەنزیمیان تێدایە پرۆسەکە خاودەکەنەوە تا 70 سه‌عاتی پێ بچێت.

لە ئەنجامدا ئەمە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ماددەی ژەهر و پاشەڕۆ زیانبەخشەکان لە لەشتدا، قەبزی یەکێکە لە هێماکانی کۆبوونەوەی پاشەڕۆی زیانبەخش لە لەشتدا.

قۆڵۆن چاره‌سه‌ری نییه‌ جگه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری؟

بەشێک لەو نەخۆشانەی کە بەدەست ئازاری قۆلۆن دەناڵێنن، به‌رده‌وام گلەیی لە پزیشکان دەکەن، کە خەرجییەکی زۆریان پێدەکەن، بێ ئەوەی سوود لە چارەسەرییەکان وەربگرن و ده‌رمانه‌كان سوودیان نابێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان.

ئەو حەب و دەرمانانەیش بەناوی چارەسەری دەدرێ بە نەخۆش، تەنیا بۆ ھێورکردنەوەی، بۆ ئازاری قۆلۆن ھیچ سوودێکی نییە، بۆیه‌ پێویسته‌ بزانن ھەموو ئەو کەسانەی بە دەست ھەڵئاوسانی قۆلۆنەوە دەناڵێنن، یه‌كه‌م جار پێویسته‌ زاڵ بن بەسەر دەروونی خۆیان و دوورکەونەوە لەو خۆراکانەی، کە ھەست دەکەن دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسانی قۆلۆنیان، دووه‌م جار ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌بیر نه‌كه‌ن ته‌نیا چاره‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌.

ئەوانەی قۆلۆنیان ھەستیارە و له‌ حاڵه‌تی زۆر ترسناكدایه‌، دەبێ خۆیان لە خواردنی پیاز و پاقلەمەنیەکانی وەک:(نۆک، لۆبیا، فاسولیا، نیسک)، ئەو خۆراکانەی لە گەنم دروست دەکرێن وەک:(ساوار، گەنمە کوتاو و کفتە)، بەدوور بگرن، چونکە دەبنە ھۆی فراوانبوونی قۆلۆن و دروستکردنی ژان، ھەروەھا دەبێ لە خواردنی شیر دوور بکەونەوە، چونکە ماددەی لاکتۆزی تێدایە، کە بەھۆکاری سەرەکی بۆ ناڕێکی کارکردنی قۆڵون ناسراوە له‌لای پزیشكان.

سه‌رچاوه‌: mawdoo3 - webteb


وشە - محەمەد میران