پێنجشەم لە یەکێتیی نووسەران کۆڕێک بەڕێوە دەچێت

:: PM:11:57:13/01/2018 ‌

بڕیارە رۆژی پێنجشەمی داهاتوو ١٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧، لە بارەگەی یەکێتیی نووسەرانی كورد لقی هەولێر، کۆڕێک بۆ ئەحمەد زاوێتەیی بەڕێوە بچیت.

عەبدوڕەحمان فەرهادی سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، لەم بارەوە بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "پێنجشەم سەعات چواری ئێواری ئێوارە لە بارەگەی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەران، لە کۆڕێکدا، بۆ نووسەر ئەحمەد زاوێتەیی بەڕێوە دەچێت."

زیاتر گوتی: "ئەم کۆڕە تایبەتە بە ڕۆمانێکی نووسەر و ڕۆژنامەنووس (ئەحمەد زاوێتەیی) کە لەبارەی کۆچڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ی کوردستان، نووسیویەتی و قسەی لەسەر دەکات."

ڕوونی کردەوە: "وەک هەمیشە کۆڕەکە سەعات چواری ئێوارە لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناوی یەکێتیی نووسەرانیی لقی هەولێر، ساز دەکرێت."

شایانی باسە لقی ھەولێری یەکێتیی نووسەرانی كورد، خۆبەخشانە و بێ ھاوکاریی حکوومەت و ھیچ لایەنێک چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانیان ھەموو پێنجشەمەیەک ماوەی پێنج ساڵە بەردەوامە.



وشە - ژیڤان خۆرانی