كۆمپانیای HTC كار لەسەر مۆبایلێكی نوێ دەكات

:: PM:05:51:14/01/2018 ‌

كۆمپانیای HTC نوێترین بەرهەمی مۆبایلی HTC بۆ ساڵی 2018 لە داهاتوویەكی نزیكدا دەخاتە بازاڕەكانی دنیاوە، هەروەها بەپێی وتەی كۆمپانیاكە دەڵێت ئەم بەرهەمە جیاواز دەبێت لەوانەی پێشوو بەهۆی تایبەتمەندییە سەرسوورهێنەرەكانییەوە.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "gsmarena" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە بەرهەمە نوێكەی كۆمپانیای HTC دەكات، كە بۆ ساڵی 2018 بەرهەمی دێنێت و دەڵێت، كۆمپانیای HTC بە نوێترین بەرهەمی مۆبایلی جۆری HTC U11  دەگەرێتەوە بازارەكەنی دنیا و دەبێتە ڕكابەری مۆبایلە بەهێزەكان، ئەم مۆبایلە نوێیەی بەناوی HTC Ultra11 ناو ناوە، كە بە قەبارەی شاشەی شەش ئینجە و كوالێتی كامێراكەی 12مێگا پێكسڵە.

ئەم كۆمپانیایە ئاماژە بەوەیش كردووە، لەم مۆبایلەدا ئەوەی، كە گرنگی تەواوی پێ دراوە، بەشی دەنگی و ڕەنگی مۆبایلەكەیە، تا بەكارھێنەران زیاتر چێژ لە بەرنامەكانی ناو ئەم مۆبایلە وەربگرێت، هەروەها ھێزی خێرایی زۆر زیاد كردووە و میمۆریەكی چوار گێگا بایت ڕامی لەسەرە و میمۆری ناوەكی لە 64 گێگا بایتەوە دەست پێ دەكات بۆ 256 گێگا بایت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان