کۆمپانیای رینۆ ئامێرێکی ناوازەی دروست کرد

:: PM:08:17:14/01/2018 ‌

بەپێی پێشکەوتنی دنیا ڕۆژانە کۆمپانیا جیهانییەکان بەرهەمی نوێ بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگاکەیان دروست دەکەن، هەروەها بەر لە چەند مانگێکیش کۆمپانیایەک رینۆ ئامێرێکی دروست کرد، کە تایبەتە بە پاککردنەوەی لووت.

بەپێی هەواڵیک کە لە ماڵپەڕی "highya" دا بڵاو کراوەتەوە باس لە کۆمپانیای رینۆ سیستەم دەکات، کە ئامێرێکی تایبەت بە لووت پاکردنەوەی دروست کردووە دەڵێت، ئەم کۆمپانیایە ئامێرەکەی ناو ناوە"‏ Navage Nose Cleaner" کە ئامێرێکی بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی لووتیان هەیە.

بەپێی ڕوونکردنەوەی کۆمپانیاکە، دەڵێت ئەمە ئامێرێکی یەک جار ناوازە و تایبەتە بەو کەسانەی کێشەی ھەناسەدان و جیوب و ئازاری لووتیان ھەیە، ھەروەھا بەھۆی ئەم ئامێرەوە دەتوانی ھەرچی پیسایی و بەکتریا و تەپوتۆز ھەیە خاوێنی بکاتەوە.

ئەم کردار و پاککردنەوانە لە رێگەی ئاوەوە ئەنجام دەدرێت، ئەم ئامێرە دوو بۆری بچووکی ھەیە یەکێکیان بۆ ناردنی ئاوی خاوێن ئەوەی تریش بۆ وەرگرتنەوەی ئاوە پیسەکە بەم شێوەیەیش ئازاری لووت و کێشەی ھەناسەدانت نامێنێت، هەروەها ئەم ئامێرە وا دروست کراوە کێشە بۆ لووتت دروست نەکات و ئازاری لووت نەدات.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان