لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کتێبی "حکوومەت و پرسی یەکسانی" چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئاری ڕەفیق لەبارەی کتێبەکەیەوە بە "وشە"ی ڕاگەیاند: ئەم توێژینەوەیە بەدیکۆمێنتکردنی ڕێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان، لەسەر ئاستی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری. بەرهەمێکی نوێی ئێمەیە ئێستە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەرانەوە."
زیاتر گوتی: "کتیبەکەم لەگەڵ (هودا سابیر زەنگەنە) شارەزا لە کاروباری پرسی یەکسانی ئامادە کردووە، ١٠٤ لاپەڕەیە، چاپی یەکەمە و لەسەر ئەرکی خۆمان چاپمان کردووە، بە پێشەکییەکی پوختی مامۆستا عهبدولرهحمان سدیق دەست پێ دەکات، کە تیایدا ئاماژەی بە گرنگی ئەم پرسە و بە دیکۆمینتکردنی دەکات. ناوەرۆکەکەی لە هەموو ئەو هەوڵ هەنگاوانەی حکوومەتی هەرێم پێک دێت، کە لە بوارەکانی یاسایی و بەڕیوەبردن و پرسی یەکسانی مافەکانی ژنان ناویەتی."
ڕەفیق ڕوونی کردەووە: "هەروەها کتیبەکە پێکهاتووە لە چەند بەشێک ئەوانیش: بەکورتی خستنە رووی هۆكارەكانی پشت ئامادەكردنی توێژینەوەکە و پاشان دابەشکردنی هەوڵ و هەنگاوەکانی حکوومەتی هەریم لەبارەی پرسە کۆمەڵایەتییەکانەوە کە ئەویش دابەش کراوە بۆ سەر ئاستی دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری و دەسەڵاتی جیبەجیکردن."
ئاماژەی دا: "خشتەی ئاماری بەشداری و رێژەی ئافرەت لە کایە جیاوازەکاندا لە کوردستان، کۆتای کتیبەکە کۆمەڵێک دەرئەنجامی گرنگی تیادا خراوەتە روو لەگەل چەند پیشنیار و راسپاردەیەک بۆ باشترکردنی کار و هەنگاوەکان لەپێناو چارەسەری گونجاوی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەپێناو کۆمەلگەیەکی ئارام و دوور لە توندوتیژی."
ئاماری توندوتیژییەکانی دژی ئافرەتانی هەرێمی کوردستان: