پۆلیسی به‌ریتانیا كوڕێكی گه‌نجیان به‌سه‌ر تاوانێكی مه‌ترسیداره‌وه گرت، كه به هۆیه‌وه ده‌كرا خێزانه‌كه‌ی و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی له‌ناو ببات.
كوڕێكی 19 ساڵی به‌ریتانی، له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا بوو له‌گه‌ڵ كچێك، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ئه‌و كچه‌یان به دڵ نه‌بوو، ڕازی نه‌بوو پێوه‌ندییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و به هاوسه‌رگیری بگه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه كوڕه‌كه‌یان تووڕه بوو و بڕیاری دا هه‌موویان له‌ناو ببات، تا به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بگات.
دادگه‌ی شاهانه‌ی"برمنگهام دانت گورتیج" له به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌م كوڕه له داخی ڕازی نه‌بوونی خێزانه‌كه‌ی به‌و خۆشه‌ویسته‌ی، له ڕێی بازاڕكردنی ئۆنلاینه‌وه، بڕێكی زۆر له ته‌قه‌مه‌نی له كۆریاوه داوا كردووه، ویستوویه‌تی دایك و باوكی له‌ناو ببات، به‌ڵام له كاتی گه‌یشتنی ته‌قینه‌وه‌كه‌یدا، پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و كوڕه‌كه‌یان گرتووه.
وه‌ك له ڕاپۆرتی پۆلیسدا هاتووه، ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییه ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه، له توانایدا بووه ماڵه‌كه وێران بكات و زیان به چه‌ند ماڵێكی گهڕهكهكهشیان بگه‌یه‌نێت و بڕێكی زۆر له خه‌ڵك بكوژێت، له‌به‌رئه‌وه سزای هه‌شت ساڵ گرتنی بۆ ده‌رچوو و ئێسته له گرتووخانه گیراوه.