ئەم ڕووەكە كۆتایی بە نەخۆشی شەكرە دێنێ

:: PM:02:21:15/01/2018 ‌
ئالۆڤێرا درەختێكی چڕ و پرە سەدان ساڵە لە بواری تەندروستی سوودی لێ وەردەگیرێت، وەك دەرمانێك چارەسەری زۆر كێشەی تەندروستی دەكات، نوێترین توێژینەوەی پزیشكی گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی كە ڕووەكی ئالۆڤێرا چارەسەرێكی سیحرییە بۆ نەخۆشی شەكرە و دەرمانی گەنج كردنەوەی پێست و هێوركردنەوەیە.

سەرەتای دەركەوتنی ئەم ڕووەكە دەگەڕێتەوە بۆ باشووری ئەفریقا، ناوچەی كاربیی و ئەمەریكای لاتین. ئەو ماددە لینجەی كەلە گەڵای ئەم درەختەدا هەیە، بۆ دروست كردنی كرێم و شامپۆی قژ و نەرمكەرەوە بەكاردەهێنرێت 

نەخۆشی شەكرە چییە؟
نەخۆشی شەكرە كۆبوونەوەی بڕێكی زۆری كلوكۆز یان شەكرە لە خوێندا، ڕێگە لە ڕێكخستنی ئەنسۆلین دەگرێت، بەگوێرەی كۆمەڵەی پزیشكی مایۆ، دەڵێن شەكرە دەتوانێت مەترسی جەڵتە دوو هێند بكات و كێشەی بۆڕییەكانی خوێن دروست دەكات و زیان بە دەمار دەگەیەنێت، ئەگەری كوێربوون زیاد دەكات، ڕێگە لە زوو چاكبوونەوەی برین دەگرێت.

درەختی ئالۆڤێرا وەكو چارەسەرێك بۆ نەخۆشی شەكرە بەكاردەهێنرێت:
هەندێك بەڵگە هەن كە ئەم درەختە توانای هەیە شڵەژان، چەوری، نەخۆشی شەكرەی درێژخایەن كەم بكاتەوە، باوترین جۆری شەكرەیە و هۆكاری سەرەكییە بۆ نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، لە ڕێگەی چارەسەری سروشتییەوە دەتوانرێت سوود لەم درەختە وەربگیردرێت بۆ نەخۆشی شەكرە.

چۆن درەختی ئالۆڤێرا چارەسەری نەخۆشی شەكرە ئەكات:
دوو جار  لە ڕۆژێك یەك كەوچك لە جێڵی ئالۆڤێرا بخۆن، ئەوا ئاستی گلوكۆزی خوێن كەم دەكاتەوە و یارمەتی ئەنسۆلین دەدات بەشێوەیەكی سرووشتی دەربدرێت، بەپێی ئەو توێژینەوەییەی كە لەسەر گرنگی درەختی ئالۆڤێرا كراوە لە ساڵی 1995 كە بەسەر 39 كەسی تووشبوو بەم نەخۆشیە تاقیكراوەتەوە لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕٍێژەی شەكر لە خوێنیاندا ئاسایی بووەتەوە.

سەرچاوە/1mhealthtips



وشە - ئاوات ئازاد