بزانە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بەچی نامێنێت

:: PM:05:16:15/01/2018 ‌

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی مادەكان و پێكهاتەی بیبەری تیژ چەندان سوودیان بۆ جەستە هەیە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەم دەكەنەوە و نایهێڵن.

بەپێی هەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی "food" دا بڵاو كراوەتەوە باس لە سوودەكانی بیبەری تیژ دەكات بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات و دەڵێت، لە توێژینەوەیەكدا چەند پسپۆڕێكی ئەمەریكی ئەنجامیان داوە دەریان خستووە، كە هەفتانە دووجار خواردنی بیبەری تیژ لەگەڵ ژەمەكانی ناخواردندا، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات.

لەلایەكی ترەوە توێژینەوەیەكە دەریخستووە، كە مادەی "كاپسین" كە لە پێكهاتەی بیبەری تیژدا هەیە، جگە لەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەم دەكاتەوە، كاریگەری لەسەر ڕیخۆڵەكان هەیە و لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەیانپارێزێت، بەڵام بابێت لە هەفتەیەكدا زیاتر لە دوو دانە بیبەر بخۆیت.

پێشتر توێژینەوەیەك ئاشكرای كردبوو، بیبەری تیژ رێگری دەكات لە دروستبوون و كۆبوونەوەی چەوری لەناو خوێن و لوولەكانی خوێندا، بەمەیش تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك كەم دەبێتەوە، لە راستیدا دەركەوەتووە بیبەری تیژ جگە لەم كاریگەرانە، كە دڵ و مێشك دەپارێزێت سوودیشی هەیە بۆ نەخۆشێ پرۆستات.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان