ڕۆژی چوارشەم گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە دەبێت

:: PM:05:16:15/01/2018 ‌

بڕیارە ڕۆژی چوارشەم شاندێكی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەسەر پرسی مووچەی فەرمانەبرانی و مووچە خۆرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بەڕێوە بچێت و دەر ئەنجامێك لە كۆبوونەوەكە چاوەڕوان دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 15ـی كانوونی دووەم، بە گوێرەی زانیارییەكانی "وشە" بڕیارە لەو هەفتەیە و بە دیاریكراوی لە ڕۆژی چوارشەك كۆبوونەوەیەكی تری نێوان نوێنەری هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و قاسم ئەلعینایە سەرۆكی لیژنەی پێداچوونەوە بەمووچەی ئەو دوو وەزارەتە بەڕێوە دەچێت.

لە زانیارییەكان هاتووە، لەو كۆبوونەوەیە ڕێكارە تەكنیكییەكان و وردەكارییەكانی هەیە لە لیستەكە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و داوای ڕوونكردنەوەی پێویست بە مووچەی ئەو دوو وەزارەتە لە نوێنەرەكانی پەروەردە و تەندروستی دەكرێت.

ڕۆژی چواری كانوونی دووەم هەریەكە لە وەزارەتی تەندروستی و پەروەدەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی 12ییان بۆ حكوومەتی عێراق نارد بە مەبەستی خەرجكردنی.

ڕۆژی شەموو شاندێكی كوردستان بە سەرۆكایەتیی كەریم شنگالی گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ شاندی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ كۆ بوونەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق كۆبوونەوەكەی بە بەرهەمدار وەسف كرد و دووپاتی لەوە كردەوە، گەیشتوونەتە خاڵی هاوبەش و دووشەم، كە دەكاتە ئەمڕۆ لە هەولێر كۆ دەبنەوە، تا بگەن بە چارەسەر لەسەر كێشەكان، هەروەها ئەمڕۆ كۆبوونەوەی نێوانیان لە هەولێر بەردەوام بوو.




وشە - رامیار جەواد