كەمكردنەوەی كێش ئەم كاریگەریانەی دەبێت لەسەر مێشك

:: PM:06:02:15/01/2018 ‌

پسپۆران بواری تەندروستی جەستە دەڵێن خۆ لاوازكردنەوە و كەمكردنی كێش زۆر بە سوودە و یەكێك لە سوودەكانیشی بریتییە لە چالاككردنی مێشك و بەهێزكردنی میمۆری مێشك. 

بەپێی هەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی "rd" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی كەمكردنەوەی كێش دەكات و دەڵێت، توێژینەوەیەكی زانستی دەریخستووە، كە مرۆڤ هەوڵ بدات خۆی لاواز بكاتەوە و كێش دابەزێنێت سەرەڕای ئەوەی، كە جەستەیەكی تەندروست و چالاكی دەبێت لە چەندان نەخۆشییش دەیپارێزێت، وەك "جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشك و نەخۆشی بەرزی كۆلسترۆڵ" و چەندان نەخۆشی تر كە بەهۆی قەڵەوییەوە ڕوو دەدەن.  

پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن بە كەمكردنەوەی كێشمان، چونكە دەبێتە هۆی چالاكبوونی مێشكمان، توێژەران ئەوەیان روون كردووەتەوە، كە زیادبوونی كێش جگە لەوەی كاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر كەمی چالاكی جەستە، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزی كۆلسترۆڵی دڵیش زیاد دەكات.

بۆیە دابەزاندنی كێش كاریگەرییەكی سوودبەخشی هەیە بۆ سەر چالاكتربوونی مێشك و دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكانی دڵ و مێشك، چونكە زیادبوونی كێش دەبێتە هۆی ئەوەی، كە كەسەكە هەست بە لاوازبوونەوەی مێشك و بیر و هۆش بكات و زۆر جار تووشی لە بیرچوونەوە ببێت، بۆیە دابەزاندنی كێش هۆكارێكە بۆ باشتربوونی مێشك و بیر و هۆشی مرۆڤ.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان