كچه گۆرانیبێژی لاوی شاری هه‌ولێر "کەژێ هاوتا"، كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد هاوتا ئه‌سعه‌د، لە ئەکاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا، وێنەیەکی خۆی بڵاو کردەوە.
کەژێ ماوەیەکە بەردەوام لەگەڵ وێنە نوێیەکانی شیعریش دەنووسێت، لەژێر شیعرەکانیش ناسناوی "کەژێی گوڵشا" بەکار دێنێت. هەمیشە حەز بەوە دەکات زوو زوو ستایلی خۆی بگۆڕێت، بە جلی جیاواز و قژی جیاوازەوە دەرکەوێت.
کەژێ لەگەڵ وێنەکەی ئەم شیعرەی نووسیوە:
هاتم لە دەرگای دڵت دەم
بینیم دەرگا لەسەر پشت بوو
لە پرسگەی دڵتم پرسی.. ئەوە بۆ دەرگا واڵایە؟
وەڵامێکی سەیری پێدام !
گوایە دڵت.. ئاخورێکی بێ دەرگایە
بۆ هەموو کەس بێ جیاوازی
هەمیشە کاروان سەرایە..
کەژێ ی گوڵشا
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته‌یش پارچه ڤیدیۆیه‌كی بڵاو بۆیه‌وه، كه براكه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێلدا، ده‌ستی ماچ ده‌كات ئه‌مەیش بووه جێگای ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی هه‌وادارانی تووشی سه‌رسڕمان كرد به‌وه‌ی براكه‌ی له‌و ته‌مه‌ندا به‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و خۆیشی ڕۆژ به‌ڕۆژ جوانتر ده‌بێت، یه‌كێك له هه‌وادارنی بۆی نووسیی بوو، پێده‌چێت هه‌ندێك جوانكاریت بۆ ڕووخسارت كردبێ، چونكه زۆر قه‌ڵه‌و دەركه‌وتووی.
كه‌ژێ دوابه‌دوای نووسینی كۆمێنتێكی زۆری ڕه‌خنه‌یی له‌لایه‌ن هه‌وادارانی پارچه ڤیدیۆیه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وكات له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ڕه‌ش كرده‌وه.
کەژێ هاوتا، کچی هونەرمەندی ناوداری كورد هاوتا ئەسعەد و برازای گۆرانیبێژ و ئیمپڕاتۆری هونه‌ری كوردی زیاد ئەسعەدە، لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە، ته‌نیا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌كانییه‌تی و ڕۆژ به‌ڕۆژ جوانتر خۆیی ده‌رده‌خات، سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وتنی به كاری ئاینی ده‌ستی پێكرد و ناوبانگی په‌یدا كرد.