خانمه ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بواری ماكیاج (جیهان هاشم)، نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لای هه‌وادارانی دروست كردووه.
ئه‌م وێنه‌ییه‌ی ئه‌م جاره‌ی جیهان وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكردووه له كاتی كردنه‌وه‌ی ئارایشگەكهیهتی له‌شاری دهۆك، بۆیه پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌م كاره‌ی جارێکی تر له شاری هه‌ولێر نه‌ژیت و ڕووبكاته شاری دهۆك.
جیهان ماوه‌یه‌كه به‌هۆی كاری ڕێكلامهوه زوو زوو سه‌ردانی شاری دهۆك ده‌كات و له كۆتایدا كارێكی بۆخۆی له‌و شاره دۆزییه‌وه.
پێش ماوه‌یه‌كیش خانمه ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بواری ماكیاج، (جیهان هاشم)، له پڕۆگرامێكی ڕاسته‌وخۆدا له كه‌ناڵی ئاسمانی "نێت"، چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانی بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا كرد و گاڵته‌ی به (هاوسه‌ر)ی خۆشه‌ویستی پێشووتری كرد، ڕای گه‌یاندبوو: "به هیچ شێوه‌یه‌ك (هاوسه‌ر)م خۆش نه‌ویستووه و سیناریۆ بووه و ته‌نیا ویستوومه لووتی بشكێنم و بۆ هه‌مووانی بسه‌لمێنم كه كوڕه كوردێك مه‌جبووری منه، چونكه به منی ئه‌وت كچه عه‌ره‌ب".
دوا به‌دوای ئه‌وه خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی (هاوسه‌ر)، چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه وێنه‌كان نه‌شیاون و وێنه‌ی كاتی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییانه، وێنه‌كانی جیهان هاشم له ناو خه‌ودا گیراون و (هاوسه‌ر) به دزییه‌وه گرتوویه‌تی، ئه‌م كاره‌ی (هاوسه‌ر)، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دڵخۆش نه‌كرد و بگره تووڕه بوون به‌ڕاستیان نه‌زانی وێنه‌ی كه‌سێك بگری به دزییه‌وه كه كامێرات بۆ ده‌كاته‌وه، له به‌شێكی وێنه‌كان دیاره (هاوسه‌ر)یش به ڕووتی ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام وێنه‌كانی خۆی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
لای هه‌مووانیش ڕوونه ماوه‌یه‌ك (جیهان)، خۆشه‌ویستی (هاوسه‌ر) بوو و توانی به زیره‌كی ته‌واوی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڵاوی كردووه‌ته‌وه ڕه‌شی بكاته‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك وازی له (هاوسه‌ر) هێنا و سووكایه‌تی پێ كرد، ئه‌و كوڕه‌ش كاتێك زانی سووكایه‌تی پێ كردووه و جیهان هاشم هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاند، دووباره توانج و قسه‌ی پێ گوتووه، به‌ڵام هه‌وادارانی هاوسه‌ر پێیان گوت:"تۆ كه‌سێكی ڕاستگۆ نیت".
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ژیاوە، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو، ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه، ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی ڕای گه‌یاندبوو پێشتر له بواری ماكیاجكردن و جوانكاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی به فه‌رمی جیا بوونه‌ته‌وه.