گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "چۆپی فەتاح" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوه.
چۆپی فەتاح، لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەکی خۆی لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو کردووەتەوە و بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی، ئه‌مەیش دوای ئه‌وه‌وه دێت چۆپی ماوه‌یه‌كی زۆره وێنه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه ماوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م وێنه‌كانی چۆپی فه‌تاح به ڕه‌نگی سووره‌وه‌یه پێده‌چێت چۆپی عاشقی ئه‌و ڕه‌نگه بێت.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر چۆپی فەتاح هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد، بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە بازرگانێکی شاری هەولێر کردووە بە ناوی (چەتۆ)، ئەو کوڕی بازرگانێکی ناوداری ئەو شارەیە بە ناوی (فەدۆ مەخمووری.)
چۆپی فه‌تاح، پێشتریش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕێكی شاری كه‌ركووك كرد بوو، به‌ڵام به‌بێ ده‌نگی جیا بوونه‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه چۆپی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بووەته‌وه به‌وه‌ی چۆن هاوسه‌رگیری كردووه له ڕۆژێكدا كه 16ی تشرینی یه‌كه‌م بووه، له كاتێكدا كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داگیر كراوه.
چۆپی فه‌تاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە، کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی جێ ھێشتووە، لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن و ژیانی لەگەڵ دوو برای و دایک و باوکی درێژە پێ دەدا، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەچێتە گروپێکی کۆڕاڵ لە ھۆڵەندا، لەگەڵ ئەم گرووپەدا، کە زیاتر لە ٢٠ منداڵ دەبن، بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی ھۆڵەندی فێری گڕوگاڵی موزیک و گۆرانیگوتن دەبێت.
لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دەچێتە قوتابخانەی دەنگ لە ھۆڵەندا بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی زانستییانە شارەزایی لەو بوارەدا پەیدا بکات، لەوێ زیاتر لە ھەوڵی ئەوەدا دەبێت، کە تۆنەکانی پاک بکاتەوە و ھەندێک لە سەرەتاکانی ئەو زانستە فێر بێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو قوتابخانەیەدا بەردەوام دەبێت و پاشان ساڵێک دەرسی مۆزیک (کیبۆڕد) دەخوێنێ.
لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە ڕێگەی جه‌واد میرانەوە، کە سترانبێژێکی کوردستانی باکوورە لەگەڵ کۆما بەرخۆدان ئاشنا دەبێ و دواییش دەچێتە ئەکادیمێی کوردی لە ئەڵمانیا و ھەر لەوێش بە مامۆستا وریا ئەحمەد ئاشنا دەبێت و یارمەتی زۆر دەدرێت تا دەچێتەMedya TV بۆ یەکەم جار لە پڕۆگرامی شانشین بەشداری دەکات کە بەرزان شاسوار پێشکەشی دەکرد ئێستە لە کەناڵی ڕووداو بەرنامەی چۆپی و چارا پێشکەش دەکات.