خواردنی نۆك لەم نەخۆشییانە دەتپارێزێت

:: PM:09:02:15/01/2018 ‌

نۆك بەرهەمێكی پاقلەمەنییە و زۆر كەس ئارەزووی خواردنی دەكات، بەبێ ئەوەی پێكهاتەیەكی باش و پڕمادەی خۆراكی هەیە سوودی زۆری هەیە بۆ پاراستنی جەستە دژ بە چەندان جۆر لە نەخۆشی.

بەپێی هەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی "draxe" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی نۆك دەكات و دەڵێت، لە تازەترین لێكۆڵینەوەدا، كە لە زاناكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك ئەنجام دراوە دەركەوتووە، كە نۆكی برژاو یان كوڵاو سوودێكی یەكجار زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی، كە تووشی نەخۆشییە مەترسیدارەكان بوون، لێرەدا باس لە چەند سوودێكی خواردنی نۆك دەكەین.

خواردنی نۆك كۆنترۆڵی شەكری خوێن دەكات، بەهۆی ئەوەی ڕێژیەكی كەم شەكر لە نۆكدا هەیە، دەتوانێت كۆنترۆڵی شەكر بكات لە خوێندا، هەروەها پێكهایەكەی بەسوودە بۆ چارەسەر كردنی خانەكانی ئەنسۆلین و هاوسەنگ كردنەوەی ڕیژەی شەكری جەستە و پاراستنی لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.

نۆك بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی كێش، نۆك دەوڵەمەندە بە مادەی ڕیشاڵی و پڕۆتین كە یارمەتی جەستە دەدەن بۆ سووتاندنی ڕێژەیەكی زۆر لە كالۆری و چەوری زیادە، كە ئەم كردارەیش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێش و هەبوونی جەستەیەكی تەندروست. 


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان