زۆرن له‌و ئه‌ستێرانه‌ی ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕیوه و ئاماده نین هاوسه‌ریی بكه‌ن، هه‌ریه‌كیان به‌جۆرێك پاساو دێنێته‌وه كه هۆی دووركه‌وتنه‌وه له ژیانی هاوسه‌ریی زۆرینه‌یان، دوورن له لۆجیكه‌وه. بۆیه پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و بایه‌خ به چالاكیی هونه‌ری و ژیانی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و بیانی ده‌دات، له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و "وشه"یش به‌شێك له‌و راپۆرته بڵاو ده‌كاته‌وه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌تیفه توونسی كه خاتوونه گۆرانیبێژی دیاری عه‌ره‌به، ئاشكرای كردووه به‌هۆی ئامۆژگاری دایكیه‌وه بیری له هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه به‌رده‌وام دایكی پێی ده‌گوت "هاوسه‌رگیریی پێوه‌ندیی به چاره‌نووسه‌وه هه‌یه نه‌ك كه‌سه‌كه خۆی". له‌كاتێكدا كه له‌تیفه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 50 ساڵ.
شیریل كرۆ كه خاتوونه گۆرانیبیژێكی ئه‌مه‌ریكایییه و ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 55 ساڵ و هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه. ئه‌و ده‌ڵێ به‌هۆی ناودارییه‌وه نه‌یتوانیوه هاوسه‌رگیریی بكات، پێی وایه پیاوێكی ده‌ست ناكه‌وێ كه هه‌رسی سه‌رقاڵیی ئه‌و بكات، چونكه زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌چالاكیی هونه‌رییه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د عز كه ئه‌كته‌رێكی زۆر دیاری میسرییه و ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 49 ساڵ و هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه، ده‌ڵێ زۆر له شكستی هاوسه‌ریی ده‌ترسم، به‌تایبه‌تی چونكه له چه‌ندان پێوه‌ندیی سۆزداری تووشی شكست بووم، ده‌ترسم له هاوسه‌رگیریشدا تووشی هه‌مان شكست بم.
ئۆپرا وێنفری كه له راگه‌یاندنی دنیا وه‌ك بێژه‌ر ناوێكی زۆر دیاره و ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 63 ساڵ و هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه. ئه‌و ده‌ڵێ نامه‌وێ تووشی هاوسه‌ریی ببم، چونكه من كه‌سێكی ئاسایی نیم و ئه‌سته‌مه بتوانم له ژیانی هاوسه‌ریدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنم، بۆیه بیری لێ ناكه‌مه‌وه.
فارس كه‌ره‌م كه ئه‌ویش گۆرانیبێژێكی لبنانییه و ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 44 ساڵ و هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه، ده‌ڵێ كێشه‌ی من بیركردنه‌وه‌ی پیوای رۆژهه‌ڵاتییه بۆ هاوسه‌رگیری، چونكه پیاوی رۆژهه‌ڵاتی ده‌یه‌وێ ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، پێشتر هیچ پێوه‌ندییه‌كی سۆزداری نه‌بووبێت و خۆی بۆ یه‌كه‌مین جار پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵدا دروست بكات، بۆیه خۆمم له هاوسه‌رگیریی دوور خستووه‌ته‌وه.
ئال باچینۆ كه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری سینه‌مای جیهانییه و ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 77 ساڵ و تا ئێسته هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه. ئه‌و ده‌ڵێ، زۆر له هاوسه‌رگیریی ده‌ترسم بۆیه بیری لێ ناكه‌مه‌وه، چونكه به‌هۆی شكستی باوك و دایكمه‌وه كه له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی بووم كه به‌هۆیه‌وه له هاوسه‌رگیریی ده‌ترسم.