بەنزیما و رامۆس گەڕانەوە

:: AM:11:09:16/01/2018 ‌

كەریم بەنزیمای هێرشبەری فڕەنسی گەڕایەوە نێو كەشی مەشق و راهێنانەكانی یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای دابڕانی بۆ ماوەی نزیكەی 20 رۆژ بەهۆی پێكانەوە.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: دوێنێ دووشەم بەنزیما بەشێوەی ئاسایی لەگەڵ یاریزانانی یانەی ریال مەدرید مەشق و راهێنانی ئەنجامداوە دوای ئەوەی لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوو بەهۆی پێكانەوە لە یاریكردن دوور كەوتبووەوە.

رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە رەنگە بەنزیما نەتوانێ بۆ یاریی داهاتووی یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی لیگانیس لە یاریی چوونی قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا ئامادەی یاریكردن بێت كە بڕیارە رۆژی پێنجشەمی داهاتوو بێتە ئەنجامدان.

جگە لە بەنزیما، سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكار و كاپتنی یانەكەش بەفەرمی دەستی بە مەشق و راهێنانەكان كردووەتەوە، بەڵام پێ دەچێت ئەویش نەتوانێ بۆ یارییەكەی لیگانیس ئامادەبێت.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م