سیتی پاشەكشەی كرد و یونایتد و چێڵسیش ركابەرییەكانیان توندتر كردووە
رۆژنامەی (سكای سپۆڕتس)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد یانەی مانچستەر سیتی هەوڵەكانی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەلێكسیس سانچێزی هێرشبەری چیلی و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا راگرتووە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی پێیانوایە ئەو پارەیەی یانەی ئارسناڵ داوای دەكات بۆ دەستبەرداربوون لە سانچێز زۆرە هەر لەبەر ئەمە چیتر گرینگی بەو ئەستێرە چیلییە نادەن.
لەلایەكی ترەوە هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و چێڵسی هەوڵەكانیان چڕتر كردووەتەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ سانچێز و ئامادەیی خۆشیان پێشانداوە وەك مووچە پارەیەكی باشیشی پێ بدەن بۆ ئەوەی لەبەرامبەردا لە تیپەكانیان یارییان بۆ بكات.
سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە هەردوو یانەكە ئامادەیی خۆیان پێشانداوە بڕی 60 ملیۆن پاوەن بدەن بە یانەی ئارسناڵ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ سانچێز.
وشە -
ئامانج ئهكرهم