سه‌رچاوه‌كانى ئاسایش ئاشكراى ده‌كه‌ن، به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌نجێك له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه میلییه‌كانى شارى دهۆك ته‌قه‌ى له خه‌ڵك كردووه و دواتر به بریندارى هاتووه‌ته گرتن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشى دهۆك به سایتى شه‌فه‌ق نیوزى گوتووه، به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌نجێك له شارى دهۆك له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنیشینه‌كان، ته‌قه‌ى له خه‌ڵك كردووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى، به په‌له هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه، به‌ڵام گه‌نجه‌كه ته‌قه‌ى له پۆلیس و ئاسایشیش كردووه.
دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه له یه‌كێك له كۆڵانه‌كان گه‌مارۆ دراوه و خۆى له نزیك دیوارێك ته‌قه‌ى له دیواره‌كه كردووه، فیشه‌كه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ر سینگى كه‌وتووه، له ئه‌نجامدا به بریندارى گیراوه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ى گه‌نجه‌كه و ئامانجى له ته‌قه‌كردنه‌كه روون نه‌كراوه‌ته‌وه.