یاساناسێك ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ى نوورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمار دروستى كردووه، "یاسایى نییه" و دوو ماده‌ى له یاسای حزبه‌كان پێشێل كردووه.
جه‌مال ئه‌سه‌دى یاساناسى عێراقى له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى "مه‌دا" ئاشكراى كردووه كه "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ى نوورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمار دروستى كردووه، یاسایى نییه. هاوپه‌یمانێتیى حه‌یده‌ر عه‌بادى پێشتر له‌لایه‌ن حه‌سوون روبه‌یعى تۆمار كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مالیكى تۆمار نه‌كراوه".
جه‌مال ئه‌سه‌دى ده‌ڵێ، "به‌پێى ماده‌ی چوارى یاساى حزبه‌كان كه له ساڵى 2015 ده‌رچووه، نابێت هاووڵاتییه‌ك له‌یه‌ك كاتدا سه‌ربه دوو حزبى سیاسى بێت، واته ئێسته ناكرێت ئه‌ندامانى حزبى ده‌عوه بچنه ناو قه‌واره یان هاوپه‌یمانێتییه‌كى تر كه حزبى ده‌عوه‌ى تێدا نه‌بێت".
لێره‌دا وه‌ك ئه‌م یاساناسه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات دوو چاره‌سه‌ر هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانى لایه‌نگرى مالیكى به‌ده‌سته‌جه‌معى ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، یانیش ده‌بێت حزبى ده‌عوه به‌شداریى هه‌ڵبژاردن نه‌كات.
له‌باره‌ى پێشیلكردنى خاڵى دووه‌مى یاساكه، ئه‌سه‌دی روونی كرده‌وه، "هاوپه‌یمانى مالیكى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه تۆمار نه‌كراوه، ناوى ده‌وڵه‌تى یاسا ته‌نیا وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى هه‌ڵوه‌شاوه كه له ساڵى 2014 دروست كراوه، مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
به‌پێى ئه‌و بڕگه یاسایییه‌ى ئه‌م یاساناسه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، "نابێت هاوپه‌یمانێتییه‌كان به‌ناوێك دروست بن كه له هه‌ڵبژاردنى رابردوو به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن كردووه". ئێسته هاوپه‌یمانێتى مالیكى هه‌مان ناوى پێشووى هه‌یه، كه‌چى پێكهاته‌كانى هى پێشوو نین. بۆیه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه (نیوه + 1) له قه‌واره‌كان داوایه‌ك پێشكه‌ش به كۆمسیۆن بكه‌ن كه له‌ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه به‌شدار ده‌بن.