به‌پێى هه‌واڵێكى په‌یجى فه‌رمى پۆلیسى سلێمانى، ئه‌مڕۆ پیاوێكى ته‌مه‌ن 63 ساڵ له گه‌ڕه‌كى ئابڵاخى شارى سلێمانى خۆى خنكاندووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م به پێى هه‌واڵێك كه له په‌یجى فه‌رمى پۆلیسى سلێمانى له فه‌یسبووك هاتووه، ".بە پێی زانیارییەكانی پۆلیس هاوڵاتییەكە ناوی (خ ، ا ، ع ) لە دایكبووی ساڵی 1955 ، پیشەی دووكاندار بووە و لە ماڵەكەی خۆیدا لە گەڕەكی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی خۆی خنكاندووە و كۆتای بەژیانی خۆی هێناوە و تا ئێسته‌ش هۆكاری خۆكوشتنەكەی نەزانراوە."
به پێى هه‌واڵه‌كه‌ى پۆلیس هێشتا هۆكارى خۆكوشتنى ئه‌م پیاوه نه‌زانراوه، له هه‌واڵه‌كه‌ى پۆلیس هاتووه، "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە".