پیاوێكی ئوستراڵی كاتێك بینی مارێك خه‌ریكه به سه‌گه‌كه‌یه‌وه بدات و بیكوژێت، به په‌له چوو ڕزگاری بكات، كه‌چی چزووهكهی له گیانی چه‌قاند و به ژه‌هره‌كه‌ی كوشتی.
پیاوێكی 24 ساڵی ئوستڕاڵی، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌یدا دانیشتبوو، له ناكاو بینی مارێكی بچووك له سه‌گه‌كه‌ی نزیك بووه‌ته‌وه و خه‌ریكه بێزاری ده‌كات، ئه‌میش ترسا ئه‌و ماره ژه‌هراوی بێت و سه‌گه‌كه‌ی بكوژێت، له‌به‌ر ئه‌وه خێرا په‌لاماری ماره‌كه‌ی دا و سه‌گه‌كه‌ی له بن ده‌ستی ده‌رهێنا.
له‌و كاته‌دا ماره‌كه چزووهكهی له سه‌ری په‌نجه‌ی پیاوه‌كه گیر گرت و ژه‌هری تێ كرد، له‌و كاته‌دا دراوسێكانیان به ده‌نگی وه‌ڕینی سه‌گه‌كه له‌و بابه‌ته ئاگادار بوونه‌وه و پیاوه‌كه‌یان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه برد، به‌ڵام فریا نه‌كه‌وت چه‌ند سه‌عاتێكی تری ژیان به‌سه‌ر به‌رێت و ژه‌هره‌كه تێكه‌ڵ به خوێنی بوو و مرد.
پۆلیسه‌كان ده‌ڵێن له كامێرای چاودێرییه‌وه له بابه‌ته‌كه ئاگادار بووینه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ماره‌كه ئه‌وه‌نده بچووك بووه، كه‌س باوه‌ڕی نه‌كردووه ئه‌و برینه بچووكه‌ی سه‌ری په‌نجه‌ی هی چزووی مار بێت و پیاوه‌كه‌ی ژه‌هراوی كردبێت.